شوبات 26, 2020 06:50 UTC

باخی سەرهەنگ زنجیرە درامای تەلەڤزیۆنی بوو کەلە ڕیبەندانیی ١٣٩٢ لەکەناڵی تاران بڵاوکرایەوە.هادی(نیما فەلاح) گەنجێکە ،کە خەریکی هەوڵدانە بۆ بڵاوکردنیی یەکەم ئەلبۆمی مووسیقای خۆی.هادی چاوەڕێ وەرگرتنی ئینزنامەی هۆنراوەکانی ئەلبۆمی تازەیەتی تا لە باوکی(موحەممەد مۆتیع)یارمەتی دراوی وەربگرێت.

هادی هۆگری کچێکە بەناوی سەمیرا(ئاناهیتا هێمەتی)بەڵام سەرەڕای نەیاریەتی بنەماڵەی لەگەڵ ئەو دا زەواج دەکات بەڵام ئەم بابەتە لە بنەماڵەی خۆی دەشارێتەوە لەبەر ئەمەی نەکا باوکی ئیتر یارمەتی دراوی پێنەدات بۆ ئەڵبۆمی مووسیقاکەی .

هادی دەساڵ پێشتر دەزگیران کچی مامی خۆی شادی(نەستەرەن سالار) بووە بەڵام شادی بۆ وانە خوێندنەوە دەچێتە دەرەوەی وڵات و دەزگیرانەتی خۆی تێکدا؛بەڵام دایکی شادی(مەریەم سەعادەت) و باوکی هادی لەبەر وەسییەتی باوکی خۆالێخۆشبووی شادی پێداگرن لە سەر هاوسەرگیری شادی وهادی.

کاتی بڵاوبوونەوە : هەموو شەوێک 17:15 بە کاتی تاران و 18:45 بە کاتی  هەولێر

دووپات بوونەوە :12.15 - 08.15 - 02:00 بە کاتی هەولێر       

سەرپەیڤ

بۆچوونت