کانونی یه‌که‌م 07, 2019 01:30 Asia/Tehran
  • هۆی زۆرتربوونەوەی نیگەرانیەکان لەبارەی سەرهەڵدانی دیسانەوەی داعش لە عێراق

دوای وشداری ڕێکخراوەی بەسیجی جەماوەری عێراق "حەشدی شەعبی" لەبارەی سەرهەڵدانی دیسانەوەی داعش لەم وڵاتە، "نێچیروان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراقیش ٥دیسەمبەر لەم بارەوە وشداری داوە.

چوار ڕۆژی تر ماوەتەوە تا ڕاگەیاندرانیی دووهەمین ساڵوەگەری سەرکەوتنی تۆکمەو تەواو بە سەر داعش لە عێراق دا.دەوڵەتی عێراق ١٠ـی دیسەمبەری ٢٠١٧ ئازادکرانیی تۆکمەی خاکی ئەم وڵاتە لە چنگ تاقمی ترۆریستی داعش  ڕاگەیاند.

دوای وشداری دووشەممەی ڕابردووی حەشدی شەعبی، نیچیروان بارزانیش لەبەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند،زنجیرە کردەوەکانی ترۆریستیی چەند مانگی ئەمدواییە لە ناوچەگەلێکی کەرکووک و گەرمیان و پەلاماری شەوی پێنجشەممەی داعش بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە خانەقەین سەلماندی داعش کۆتایی پێنەهاتووە. پرسیاری گرنگ ئەمەیە ئایا تەنیا جمو جوولەکانیی ڕۆژانی ئەمدواییە و پەلاماری ئەمتاقمە ترۆریستییە بۆ سەر ژمارێک لەناوچەکانی عێراق هۆی نیگەرانی کاربەدەستانی ئەم وڵاتەیە لەبارەی سەرهەڵدانی دیسانەوەی داعش  یان ئەم نیگەرانییە هۆی دیکەشی هەیە؟

ئەرتەش و حەشدی شەعبی عێراق لە ٢٠١٤ تا دیسەمبەری ٢٠١٨ کەبەفەرمی ئازادی تۆکمە و تەواوی عێراق لە چنگ تاقمی ترۆریستی داعش ڕاگەیاندرا،دژی دێوەزمەیەکەی سامناک شەڕیان کردکە ڕێکخراوەو و دەوڵەتی تایبەت و هەروەها هەزاران هێزی ئینسانی بووە.بەم حاڵەیش، تاقمی ترۆریستی داعش لە عێراق لەناو چوو و سەروەری ئەم وڵاتە پارێزرا.کەوابوو،زۆرتربوونەوەی جمو جوڵەکانی داعش لە عێراق لە ڕۆژانی ئەمدواییە هۆکارێکی جێی نیگەرانییە، بەڵام هۆکاری سەرەکی تاوسەندنەوەی وشداری دانەکان لەبارەی سەرهەڵدانی دیسانەوەی داعش لەم وڵاتە دا نییە.

واوێدەچێت داڕشتێک لە نیگەرانییەکان لەبارەی دەور و ڕۆڵیی دەورگێرانی دەرەوەیی و هۆکاری نێو خۆیی لە هۆیەکانی سەرەکی تاوسەندنەوەی وشداری دانەکان لەبارەی سەرهەڵدانی دیسانەوەی داعش لە عێراق دایە. هەرلەم پێوەندیە ، سەرچاوەکانی دەنگ وباس لەم دواییە ڕایانگەیاندووە ئەمریکاییەکان لە ئۆردوگای"ئەلهۆل" خەریکی ڕاهێنانی بەرەیەکی تازەی ترۆریستانی تەکفیرین ڕێک لەگەڵ بۆچوونەکانی وەهابییەت.

بە سەرنج دان بەم بارودۆخە، حەشدی شەعبی و سوپای عێراق لە ڕۆژی ڕابردوو ٥ـی دیسەمبەر ئۆپەراسیۆنی بەربڵاوی خۆی دژی شانە نووستووەکانی داعش لە رۆژئاوای ئەلئەنبار دەستپێکردووە.ئامانجی ئەم ئۆپەراسیۆنە کۆتایی دانە بە شانە نووستووەکانی داعش لە ستانی ئەنبار وهەروەها  پێشگرتنە لە ڕۆیشتنی دیسانەوەی ترۆریستانی داعش بۆ عێراق.

"سائێرئەلبەیاتی"، سکرتێری گشتی ئەنجوومەنی عەشیرەتەکانی عەرەبی عیڕاق باسی لە ئەگەری هەڵاتنی ٦ هەزار ترۆریستی داعشی لە زیندانی٦ ناوەندی ناسریە لە ستانی "زیقار" کردووە لەئاکامی مائارامی و بشێوییەکانیی ئەمدواییە.هەر بۆیە خێرایی دان بە پیکهینانی دەوڵەتی تازە و پشتگری خەڵک و گرووپەکان لە دەوڵەتی تازە دەتوانێ پێشبگرێت لە تاوسەندنەوەی جمو جووڵەکانیی شانە نووستووەکانی داعش لە عێراق دا.

 

سەرپەیڤ