نیسان 25, 2024 13:00 Asia/Tehran

پارت و لایەنەکانی هەرێمی کوردستان لە چەند ڕاگەیاندراوی بەجیادا دژایەتی خۆیان لەگەڵ هەرچەشنە وەدواخستنێکی کاتی هەڵبژاردنی پارلمانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند

مەکتەبی هەڵبژاردن و ئاماری، کۆمەڵی دادگەری دیسانەوە پێداگری کردەوە  له‌سه‌ر بەڕێوەبرانی پرۆسەی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان و رایگه‌یاند که‌ هیچ بیانوویه‌ک بۆ دواخستنی ئەو پرۆسه‌ نییه‌،

ئەو ناوەندە ڕایگەیاند کە ئەوان هەڵبژاردن بە تاکە ڕێگای دەستاو دەستکردنی دەسەڵات دەزانن، هەربۆیە پێویستە سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان  بەو وادەیەوە وەفادار بن کە بڕیاری لێدراوە و ئێمە لە کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ڕایدەگەیەنین کە هیچ بیانوویەک نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە لە ٢٠٢٤/٦/١٠ ئەنجام بدرێت .ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌کگرتووی ئیسلامیکوردستان ژ رایگه‌یاند که‌ دژی هه‌ر هه‌وڵێکن که‌ بیه‌وێت له‌وه‌زیاتر هه‌ڵبژاردنی‌ خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی کوردستان دوابخات و راگه‌یه‌ندراوێکی‌ بڵاوکرده‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌

"یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌ نه‌گۆڕه‌کانی خۆی له‌سه‌ر زه‌روره‌تی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی کوردستان له‌ واده‌ی دیایکراوی خۆی" و ده‌شڵێت: "ئێمه‌ هه‌ڵبژاردن به‌ مافیکی ده‌ستووری و ئیستحقاقێکی سیاسی خه‌ڵکی کوردستان ده‌زانین و تاکه‌ رێگه‌شه‌ بۆ گێڕانه‌وه‌ی شه‌رعیه‌تی یاسایی بۆ دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌تداری".ره‌وتی هه‌ڵوێستی‌ نیشتمانی‌ ژ رایگه‌یاند که‌ دژی هه‌وڵه‌ گوماناوییه‌کانی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستانن، ده‌شڵێت: "به‌رده‌وامبوونی ده‌سه‌ڵات به‌م شێوه‌ ناشه‌رعییه‌، کوردستان ده‌خاته‌ دۆخێکی خراپتر" .

بەرلەمەش یەکیەتی نیشتمانی و گۆڕان و نەوەی نوێ دژایەتی خۆیان لەگەڵ وەدواخرانی ئەو پڕۆسە ڕاگەیاندبوو. 

سەرپەیڤ