نیسان 24, 2024 12:45 Asia/Tehran

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق بە لێکدانەوەی ڕووداەکانی غەززە، داوای لە کۆمەڵگای جیهانی کرد تێلاڤیڤ ناچار بکات بە کۆڵدان بە ئاگربڕ.

سەیدعەممار حەکیم وتی: ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی بەردەوامە لەسەر جەنایەتە دڕندانەکانی لە غەززە و لە دووی بنەبڕکردنی هەرچەشنە ڕیشە و نیشانەیەکی ژیان لە غەززەیە.

سەرۆکی ڕەتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق وتی: ڕژێمی زایۆنی لە پێش چاوی کۆمەڵگای جیهانی درێژە دەدات بە کوشت و کوشتاری دانیشتووانی غەززە. ناوبراو بە ئاماژە بە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر نەخۆشخانەکان و ناوەندە دەرمانییەکانی غەززە وتیشی: پەلاماردانی کۆبینای پزشکیی "ناسر" و کوژران و بێسەرشوێنبوونی سەدان دانیشتوی غەززە تەنیا یەکێک لە ئاڵقەکانی زنجیرەجەنایەتەکانی ڕژێمی دڕندەیە.

سەرۆکی ڕەتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق بە شەرمەزار کردن کۆمەڵکوژ کرانی خەڵکی غەززە ، داوای لە هەموو گەلان و دەوڵەتانی جیهان و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان کرد کە بۆ ڕزگارکردنی گەلی فەلەستین لە چنگی ماشێنی جەنگیی ڕژێمی زایۆنی کە دەس لە پیر و لاو و ژن و منداڵیش ناگێڕێتەوە، هەنگاوێکی ئینسانی هەڵگرن و ڕژێمی زایۆنی ناچار بە کۆڵدان بە بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش بکەن سەبارەت بە ڕاگرتنی شەڕ.

سەرپەیڤ