ئه‌یلوول 19, 2024 20:21 Asia/Tehran
  • نەسروڵڵا: تا شەڕەکەی غەزە کۆتایی نەیە حیزبوڵڵا ڕاناوەستێ

سکرتێری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان پەلامارە تیرۆریستیەکەی ئەمدوایانەی ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنیستی بۆسەر لوبنانی وەک ڕاگەیاندنی شەڕ بەدژی ئەو وڵاتە زانی و وتی: تا شەڕەکەی غەزە کۆتایی نەیە حیزبوڵڵا ڕاناوەستێ.

سەید حەسەن نەسروڵڵا"ی سکرتێری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان ئەمڕۆ پێنج شەم لەمیانەی گوتارێک وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە خەباتگێڕانی خۆڕاگری هەروا درێژە دەدەنە شەڕ لەگەڵ داگیرکەرانی زایۆنیست وتیشی: پەلامارو کردنە ئامانجی خەڵکی سڤیل دڕندەکاریەکی بێ وێنەیە لەجیهان دا.

سکرتێری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان وێڕای ئاماژە بەوەی کە پێشکەوتنی دوژمنی زایۆنیست لەبواری تەکنیکی بە پاڵپشتی ناتۆو ئەمریکا وەدی هاتوە بەڕآشکاوی ڕایگەیاند کە نێوەرۆکی شەڕ ڕوبەڕوبونەوەیەو سەرەڕای زەخت و گوشاری پەلامارە ڕەشەکوژیەکەی ئەمدوایانە هێزەکانی خۆڕاگری هەروا بەردەوام دەبن لەسەر شەڕ بەدژی داگیرکەران .

سکرتێری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان وێڕای ڕێزو سپاسیش لە وڵاتانێکی وەک کۆماری ئیسلامی و عێراق کە یارمەتی خۆیان ڕەوانەی لوبنان کرد پێداگری کرد کە دوژمنی زایۆنیست سەرجەمی یاساو هێڵە سورەکانی بەزاندوە.

سەید حەسەن نەسروڵڵا وێڕای ئاماژە بەوەی کە بۆ تێپەڕین لەسەر ئەگەری مەترسی پێویستە ئێمەش بەهێزتربین پێداگریشی کردەوە کە تلاویڤ لەبەری باکوریدا دانی ناوە بە شکست خواردنی خۆی داو هەر ئەوەش بۆتە هۆی ئەوەی کە بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنیستی بۆ چارەسەری قەیرانەکەی دەستی داوەتە قەڵاچۆی خەڵکی سڤیل.