ئه‌یلوول 19, 2024 11:45 Asia/Tehran

ئەندامێکی باڵای بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس ڕایگەیاند کە ئەو بزوتنەوە وێڕای شەرمەزارکردنی دووپاتکردنەوەو و دڕێژەکێشانی کردەوەی تێکدەرانە بەرامبەر بە هاووڵاتیانی لوبنان، ڕژیمی داگیرکەری زایۆنیست بە بەرپرسیاری ئەو کردەوە تیرۆریستیە دەزانێ.

عیزەت ڕەشق" لەو پەیوەندیەدا وتی کە ئەو کردەوە دەستدرێژکارانەیەی ڕژیمی داگیرکەر دەستدرێژیەکی ئاشکران بۆسەر سەرەوەری خاک و مافی هاووڵاتیانی وڵاتی هاوڕێ و برامان لوبنان.عیزەت ڕەشق هەروەها وتیشی کە بزوتنەوەی عەماس دیسانەوە لایەنگری ڕەهای خۆی لە حیزبوڵڵاو خۆڕاگری ئیسلامی دلێری لوبنان و خەڵکی ئەو وڵاتە هاوڕێ و برایە ڕادەگەیەنێ.بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس شەوی سێ شەم و لەدوای بڵابوونەوەی هەواڵی تەقێندرانەوەی ئەو ئامێرە پەیوەندیانە لە دەڤەرەکانی لوبنان کە بە پەیجێڕ دەناسرێن، پێداگری کردبوو کە ئەو کردەوە تیرۆریستیە بەئاراستەی دەستدڕێژی هەمەلایەنەی دوژمنی زایۆنیست بۆسەر ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی ئەمریکا بەڕێوە چوە.

سەرپەیڤ