ئوردون: جیهان بۆ وەستاندنی دەسدرێژکارییەکانی ئیسرائیل، هەوڵ بدات
وەزیری دەرەوەی ئوردون لە سەروبەندی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆگەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، جەختی کرد لەسەر پێویستیی هەوڵدانی جیهان بۆ وەستاندنی جەنایەتەکانی رژیمی زایۆنیستی.
"ئەیمەن سەفدی" وەزیری دەرەوەی ئوردون رایگەیاند؛ "پێویستە پێش بگیردرێ بە توندڕەوترین کابینەی رژیمی زایۆنیستی لە مێژووی ئەو رژیمەدا لە بەرەوهەڵدێر بردنی ناوچە"و جیهان دەبێ خێرا بۆ وەستاندنی دەسدرێژکارییەکانی رژیمی زایۆنیستی هەوڵ بدات.
ناوبراو ئەمڕۆ چوارشەممەو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆمیتەی عەرەبی ئیسلامی سەبارەت بە وەستاندنی شەڕی غەززە وتی: لەو دانیشتنەدا جەخت کرا لەسەر پێویستیی وەستاندنی شەڕی غەززەو سەریەتیدان بە ڕێگریی لە تەشەنای شەڕ لە لێواری رۆژاوا و قودس.
سەفدی وتیشی: لەو کۆڕەدا بژارەگەلی سیاسی و یاسایی بەردەست دژی پێشێلکرانەکانی رژیمی زایۆنی تاووتوێ کراو ئەولەویەتی سەرەکیی ئێمە، وەستاندنی شەڕی غەززە، ڕاگرتنی تەشەنای شەڕ لە لێواری رۆاژوا، ڕاگرتنی تەشەنای شەڕ دژ بە لوبنان و شیکردنەوەی ئەو مەترسییەیە کە ڕێگەدانی بەردەوام بە توندڕەوترین کابینەی رژیمی زایۆنی لەدرێژایی مێژووی ئەو رژیمەدا، ناوچە بەرەو هەڵدێر دەبا.