-
مانۆڤری تێکەڵاوی پشتێنەی ئاسایشی دەریاوانی پەیامی ئاشتی لە باکوری ئوقیانووسی هیندو دەریای عومان
ئادار 17, 2024 03:30مانۆڤری تێکەڵاوی پشتێنەی ئاسایشی دەریاوانی ساڵی دووهەزارو بیست و چوار، بە بەشداری یەکەی ڕوکەشی و فڕگەیی هێزی دەریاوانی ئێران و یەکە گەڕۆکەکانی چین و ڕوسیاو چەند نوێنەرێک لە وڵاتانی عومان و ئازەربایجان و قەزاقستان و پاکستان و ئەفریقای باشور بە پەیامی ئاشتی لە باکوری ئوقیانووسی هیندو دەریای عومان بۆماوەی دوو ڕۆژ بەڕێوە چوو.
-
ئایالەمانگی ڕەمەزان دەتوانین بڕوێنە سەفەر؟
ئادار 16, 2024 08:40ڕێبەری مەزنی شۆڕش لە بارەی سەفەرکردن لە مانگی ڕەمەزان پیداگریان کرد کە باشترە ڕۆژوەوانەکان نڕونە سەفەر، مەگەرئەوەی کە سەفەربۆ کاری خێریاپێویست بێت وئەگەرسەفەری کرد، بەربانگ بۆ ئەوکەسە پێوێستە
-
پاڵپشتی ئێران لە پەسەندی بەرنووسی بڕیارنامەی هەنگاوهەڵگرتن بۆ خەبات بەدژی لە ئیسلام ترساندن
ئادار 16, 2024 06:30ئەمیرسەعید ئیرەوانی باڵوێزو نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان پاڵپشتی کرد لە پەسەندی بەرنووسی بڕیارنامەیەک بۆ هەنگاوهەڵگرتن لەپێناو خەبات بەدژی لە ئیسلام ترساندن.
-
پێداگریی ڕەیسی لەسەر پێویستیی پێشکەوتن لە بواری زانست و تەکنۆلۆژیادا
ئادار 14, 2024 12:00سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران زانست و تەکنۆلۆژیای لەو گۆرەپانانەی زانی کە دوژمنان چاوی تەماحیان تێبڕیوە بۆ لەدواڕاگرتنی ئێرانی ئیسلامی و جەختی کرد لەسەر پێویستیی پێشکەوتن لەم بوارەدا.
-
دەریاوان ئێرانی: هێزی بیانی ناڕەوا هیچ شوێنێکی لە باکوری ئوقیانووسی هیند نابێ
ئادار 14, 2024 05:30فەرماندەری هێزی دەریاوانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: وڵاتە دوژمنەکان و هێزە بیانیه ناڕەواکانی جێگیر لە ناوچەکە نیگه رانن لە مانۆڤری تێکەڵاوی پشتێنەی ئاسایشی دەریاوانی ساڵی دووهەزارو بیست و چوار، چونکە دەزانن کە لە داهاتوو دا هیچ شوێنێکیان لە باکوری ئوقیانووسی هیند نابێ.
-
خەزعەلی خوازیاری هەنگاوی دامەزراوە نێودەوڵەتیەکان بوو بۆ گەیاندنی خواردن و دەرمان بە خەڵکی کەرتی غەزە
ئادار 13, 2024 11:00ئەنسیە خەزعەلی جێگری سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری ژنان داوای لە دامەزراوە نێونەتەوەیەکانی چالاک لەبواری ژنان کرد کە بەسەرنج دان بە ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان سەبارەت ڕۆڵی شەڕەکەی غەزە لەسەر ئاسایش و بژیوو هەژاری ژنان لەو ناوچە، هەنگاو شیاو هەڵبگرن بۆ گەیاندنی خۆڕاک و دەرمان بە خەڵکی کەرتی غەزە.
-
نوێنەری تازەی مەهاباد: براوەی ڕاستەقینەی هەڵبژاردن خەڵکن
ئادار 13, 2024 09:00سەلام ستودە نوێنەری تازەی خەڵکی مەهاباد لە مەجلسی شۆڕای ئیسلامی لە ستۆدیۆی هەواڵی کەناڵی سەحەردا ، باسی بەرنامە و ئامانجەکانی خۆی لە خولی تازەی مەجلسی کرد.
-
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران پێیداگرت لە سەر پێویستیی پەرەپێدانی کۆڕە قورئانییەکان لە مزگەوت و ماڵەکاندا
ئادار 13, 2024 06:30ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران تەلاوەتی قورئانی پیرۆزی بە هونەری پیرۆز وەسف کرد و پێیداگرت: دەبێ ئامانجی سەرەکی لەم کارە یەکجار پڕبایەخە، گواستنەوەی مانا و پەیامی قورئان بۆ هەموو چین و توێژێکی کۆمەڵگا بێ و بوار خۆش کات بۆ تێڕامان و تێفکرین لە قورئان.
-
ئەمیرعەبدوڵاهیان: فەلەستین لە سەرووی ئەولەوییەتەکانی جیهانی ئیسلامدایە
ئادار 12, 2024 11:30وەزیری دەروەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا بە پیرۆزبایی کردنی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، مەسەلەی فەلەستینی بە گرینگترینی ئەولەوییەتەکانی جیهانی ئیسلام هێنایە ئەژمار.
-
ئێران: ناردنی یارمەتیی مرۆیی ئەمریکا بۆ کەرتی غەززە، نمایشێکی گاڵتەجاڕانەو تاڵە
ئادار 12, 2024 10:00وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، وتی: کردەی سەمبولیکی ئەمریکا لە ناردنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە، نمایشێکی گاڵتەجاڕانەو لەهەمان کاتدا تاڵە.