پێداگریی ڕەیسی لەسەر پێویستیی پێشکەوتن لە بواری زانست و تەکنۆلۆژیادا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i425825-پێداگریی_ڕەیسی_لەسەر_پێویستیی_پێشکەوتن_لە_بواری_زانست_و_تەکنۆلۆژیادا
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران زانست و تەکنۆلۆژیای لەو گۆرەپانانەی زانی کە دوژمنان چاوی تەماحیان تێبڕیوە بۆ لەدواڕاگرتنی ئێرانی ئیسلامی و جەختی کرد لەسەر پێویستیی پێشکەوتن لەم بوارەدا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 14, 2024 12:00 Asia/Tehran

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران زانست و تەکنۆلۆژیای لەو گۆرەپانانەی زانی کە دوژمنان چاوی تەماحیان تێبڕیوە بۆ لەدواڕاگرتنی ئێرانی ئیسلامی و جەختی کرد لەسەر پێویستیی پێشکەوتن لەم بوارەدا.

"سەید ئیبراهیم ڕەیسی" سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە کۆڕی مامۆستایان و بلیمەتاندا بە پێداگری لەسەر پێویستیی پاراستن و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستیی وڵات، ڕاسپێری کرد بە مامۆستایان و بلیمەتان کە لەبەر تەگەرە و لەمپەرەکان بە هاسانی کۆڵ نەدەن و بە خەبات و تێکۆشانی بێوچان هیوابڕاوی پاڵ پێوە نێن بەرەو لای بەرەی دوژمن و هیوا ببەخشن بە کۆمەڵگای خۆمان.

ڕەیسی وتیشی: هەموو کەسان و دام و دەزگەکانی هاوپێوەند و بەرپرس بۆ ئەوەی پرۆسەی پێشکەوتن و گەشانەوەی ئێران خێراتر ببێ، بەتایبەت بە لە بواری زانستیدا، دەبێ ڕوو بکەنە کردەوەی نوێکارانە و پاڵنەرانە.

بلیمەتانی بەشدار لە کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لەو بلیمەتە ئێرانییانەی دێنە ئەژمار کە لە ساڵانی ئەمدواییەدا بۆ بەردەوام کردنی چالاکیی زانستی و زانستبنەچەی خۆیان، لە وڵاتانی ڕۆژاواییەوە گەڕاونەتەوە بۆ ئێران.