دەریاوان ئێرانی: هێزی بیانی ناڕەوا هیچ شوێنێکی لە باکوری ئوقیانووسی هیند نابێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i425818-دەریاوان_ئێرانی_هێزی_بیانی_ناڕەوا_هیچ_شوێنێکی_لە_باکوری_ئوقیانووسی_هیند_نابێ
فەرماندەری هێزی دەریاوانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: وڵاتە دوژمنەکان و هێزە بیانیه ناڕەواکانی جێگیر لە ناوچەکە نیگه رانن لە مانۆڤری تێکەڵاوی پشتێنەی ئاسایشی دەریاوانی ساڵی دووهەزارو بیست و چوار، چونکە دەزانن کە لە داهاتوو دا هیچ شوێنێکیان لە باکوری ئوقیانووسی هیند نابێ.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 14, 2024 05:30 Asia/Tehran

فەرماندەری هێزی دەریاوانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: وڵاتە دوژمنەکان و هێزە بیانیه ناڕەواکانی جێگیر لە ناوچەکە نیگه رانن لە مانۆڤری تێکەڵاوی پشتێنەی ئاسایشی دەریاوانی ساڵی دووهەزارو بیست و چوار، چونکە دەزانن کە لە داهاتوو دا هیچ شوێنێکیان لە باکوری ئوقیانووسی هیند نابێ.

ئەمیری دەریاوان شەهرام ئێرانی فەرماندەری هێزی دەریاوانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە بەڕێوەچوونی مانۆڤری تێکەڵاوی پشتێنەی ئاسایشی دەریاوانی ساڵی دووهەزارو بیست و چواری ئێران و چین و ڕوسیا وێڕای ئاماژە بە بەشداری پێنج وڵاتی دیکەی چاودێر واتە عومان قەزاقستان، پاکستان، ئەفریقای باشورو کۆماری ئازەربایجان وتی: ئامانج لە بوونی ئەو وڵاتانە لەم خولەدا چاودێری کردنی کوالیتی مانۆڤرە هاوبەشەکەی چین و ڕوسیاو ئێرانە ، تاکوو بەوەدەستهێنانی زانیاری پێویست تێ بگەن کە لە خولی دواتردا چ پێکهاتەیەک لە کهرهسته ی جه نگی  نێو ئەو مانۆڤرە بەشدار بن و ئەو چالاکیە هاوبەشە واتە دابینی ئاسایشی هێڵی کەشتیەوانی ئێران و چین و ڕوسیا لەلایەن هێزە دەریاوانیەکانی خۆیانەوە بەڕێوە بچێ.

ناوبراو پێداگری کرد کە وڵاتانی دۆست دڵخۆشن لە بەڕێوەچوونی مانۆڤری تێکەڵاوی پشتێنەی ئاسایشی دەریاوانی ساڵی دووهەزارو بیست و چوار، بەڵام وڵاتانی دوژمن و هێزە بیانیه کان دڵ نیگه راننن لەو مانۆڤرە، چونکە دەزانن کە لە داهاتوو دا هیچ شوێنێکیان لە باکوری ئوقیانووسی هیند نابێ.