-
بەرز بوونەوەی ئاستی هەناردەی نانەوتیی ئێران
کانونی دوھەم 27, 2023 23:38لە ماوەی ١٠ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە ١٠٣ ملیۆن تۆن و بە بەهای ٤٥ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار کەل و پەلی نانەوتی لە ئێرانەوە هەناردە کراوە کە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی سەدی دوو پۆیینت ٩٣ زیادی کردووە.
-
نوێژگەرانی هەینی لە سەرتاسەری ئێران، سوکایەتی بە پیرۆزایەتییەکانی موسڵمانان و بایکۆتی سپای پاسدارانیان شەرمەزار کرد
کانونی دوھەم 27, 2023 19:10دوای بە جێ ھێنرانی نوێژی هەینی، خەڵکی سەرتاسەری ئێرانی ئیسلامی، کردەوەی ئەم دواییەی وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئەرووپی بە سەرکردایەتیی ئەمریکایان، لە سوکایەتی کردن بە پیرۆزایەتییەکانی ئیسلام و بایکۆتی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئیدانە کرد.
-
پەیوەندیی تەلەفۆنیی ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لەگەڵ جەیحون بایرامۆڤ
کانونی دوھەم 27, 2023 15:45«حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران پاشنیوەڕۆی ڕۆژی هەینی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «جەیحون بایرامۆڤ» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان سەبارەت بە ڕووداوی هێرشە چەکدارییەکەی سەر باڵوێزخانەی کۆماری ئازەربایجان لە تاران وتووێژی کرد.
-
فەرمانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشی چەکداری بۆ سەر باڵوێزخانەی ئازەربایجان لە تاران
کانونی دوھەم 27, 2023 14:40جێگری کاروباری سیاسی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی باسی فەرمانی سەرۆک کۆماری کرد لەمەڕ بەدواداچوون بۆ هێرشە چەکدارییەکەی سەر باڵوێزخانەی کۆماری ئازەربایجان لە تاران .
-
کەنعانی ھێرشە چەکدارییەکەی سەرباڵوێزخانەی کۆماری ئازەربایجان لە تارانی ئیدانە کرد
کانونی دوھەم 27, 2023 11:36وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوابەدوای ئەو ھێرشە چەکدارانەیەی کە لە بەر دەرکەی باڵوێزخانەی کۆماری ئازەربایجان لە تاران دا ئەنجامی گرت و بە داخەوە کوژرانی یەک کەسی لێ کەوتووەتەوە، ئەم ھەنگاوەی بە توندی ئیدانە کرد.
-
وردیاتی هێرشەکەی سەر باڵوێزخانەی کۆماری ئازەربایجان لە تاران
کانونی دوھەم 27, 2023 09:14سەرۆکی پۆلیسی تاران، باڵوێزخانەی ئازەربایجانی لەبارەی دەستگیرکردنی هێرشبەرەکە ئاگادار کردەوە.
-
ناڕەزایەتی دەربڕینی فەرمیی ئێران بەرامبەر عێراق: ناوی ساختە بۆ کەنداوی فارس جێگای قەبووڵ نییەو دەبێ ڕاست بکرێتەوە
کانونی دوھەم 26, 2023 18:42وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کردەوەی کاربەدەستانی عێراقی لە مەڕ بەکارهێنانی ناوێکی ساختە بۆ کەنداوی فارسی بە پێچەوانەی پرەنسیپی دراوسێیەتی باش و پەیوەندی دۆستانەی نێوان دوو وڵات زانی و داوای ڕاستکردنەوەی ئەم بابەتەی کرد.
-
تاوتوێ کرانی ڕەوشتی کۆڵبەران لە مەجلیس دا
کانونی دوھەم 26, 2023 06:04نوێنەرانی مەجلیسی شورای ئیسلامی ڕاگەییشتن بە ھەل و مەرجی کۆڵبەران کوردو مەلەوانەکان لە خوزستانیان خستە نیو بەرنامەی کاری خۆیانەوە.
-
هەڵوێستی ڕابەری مەزنی شۆڕش سەبارەت بە سوکایەتی کردنی بەردەوام بە قورئانی پیرۆز لە چەند وڵاتێکی ئەوروپی
کانونی دوھەم 26, 2023 03:54ڕابەری مەزنی شۆڕش لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە سووکایەتی کردن بە قورئانی پیرۆز لە چەند وڵاتێکی ئەوروپی، جەختی کرد: سوکایەتی شێتانە بە قورئان بە دروشمی ئازادیی ڕادەربڕین وا دەر دەخات کە ئامانجی هێرشەکانی ئیستیکبار بنەمای ئیسلام و قورئانە.
-
بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە سەپاندنی بایکۆت بە سەر یەکێتیی ئەورووپاو بەریتانیادا
کانونی دوھەم 25, 2023 18:20وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەندێک که سایەتی و دام ودەزگاکانی یه کێتیی ئەورووپا و ڕژیمی بەڕیتانیای خستە بەر بایکۆت و سزادان.