ئێران و رووسیا بە ئاراستەی بەدیهێنانی ژووری بازرگانیی هاوبەشدان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i415662-ئێران_و_رووسیا_بە_ئاراستەی_بەدیهێنانی_ژووری_بازرگانیی_هاوبەشدان
وەزارەتی گەشەی ئابووریی رووسیا باسی ئامادەیی تاران و مۆسکۆ دەکات بۆ بەدیهێنانی ژوورێکی بازرگانیی هاوبەش.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 02, 2023 11:41 Asia/Tehran
  • ئێران و رووسیا بە ئاراستەی بەدیهێنانی ژووری بازرگانیی هاوبەشدان

وەزارەتی گەشەی ئابووریی رووسیا باسی ئامادەیی تاران و مۆسکۆ دەکات بۆ بەدیهێنانی ژوورێکی بازرگانیی هاوبەش.

وەزارەتی گەشەپێدانی ئابووریی ڕووسیا دوای بەڕێوەچوونی پێنجەمین کۆبوونەوەی وێبیناری کارگرووپی هاوکاریی نێوان ناوچەیی ئێران و ڕووسیا ڕایگەیاند کە دوو وڵات ئامادەی دامەزراندنی ژوورێکی بازرگانی هاوبەشن.

بە پێی ڕاگەیاندنی ئەم وەزارەتە، نوێنەرانی ڕووسیا و ئێران لەم دیدارەدا خواستی خۆیان دەربڕی بۆ خێراتر کردنی ڕەوتی پێکهێنانی چوارچێوەیەکی یاسایی بۆ هاوکاری نێوان ناوچەکان و درێژەدان بە پڕۆژەی کردنەوەی ناوەندە بازرگانییەکانی پارێزگاکانی ئێران لە ناوچە جیاجیاکانی ڕووسیا و بە پێچەوانەشەوە.

وەزارەتی گەشەپێدانی ئابووریی ڕووسیا هەروەها ڕایگەیاند کە نوێنەرانی ئێران و ڕووسیا  باسیان لە هاریکاریی  ناوچە تایبەتەکانی ئابووریی دوو وڵات، هاوکاریی بازرگانی و ڕێگاکانی زیادکردنی گەشتیاری کردووە.

هەر لەم دیدارەدا نوێنەرانی ئێران و ڕووسیا جەختیان لە هاوکاری لە بواری گواستنەوە و پشتیوانی سەبارەت بە کەڵک وەرگرتن لە کاریگەرانەی ڕێڕەوی گواستنەوەی نێودەوڵەتی باکوور - باشوور کردەوە.