-
نوێنەری وەلیی فەقیھ لە کوردستان سەردانی بنەماڵەی «مەھسا ئەمینی»ی کرد
ئهیلوول 20, 2022 06:24دوابەدوای دیدارو ھاوسۆزی دەربڕینی بەرپرسانی پارێزگای کوردستان لەگەڵ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو «مەهسا ئەمینی» کچە تەمەن ٢٢ ساڵانەکەی سەقەز کە ڕۆژی هەینی گیانی لەدەست دا، ئەمڕۆ سێ شەممە نوێنەری وەلیی فەقیھ لە پارێزگای کوردستان سەردانی ماڵی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو «ئەمینی»ی کردو هاوخەمیی خۆی دەربڕی.
-
ڕاوێژکاری سەرۆک کۆمار بۆ کاروباری نەتەوەکان: ئایەتوڵڵا ڕەییسی بەدوداچوون لە هۆکارەکانی مردنی «مەهسا ئەمینی» دەکات
ئهیلوول 20, 2022 10:07لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ باوکی خوالێخۆشبوو «مەهسا ئەمینی» ڕاوێژکاری سەرۆک کۆمار بۆ کاروباری نەتەوەکان و کەمینە ئایینییەکان جەختی لەوە کردەوە کە: سەرۆک کۆمار بۆ ئەم ڕووداوە زۆر بەپەرۆشەو بەدواداچوون بۆ هۆکارەکانی دەکات.
-
پارێزگاری کوردستان چاوی بە بنەماڵەی «مەهسا ئەمینی» کەوت و هاوخەمیی خۆی دەربڕی
ئهیلوول 20, 2022 09:50پارێزگاری کوردستان لەگەڵ کۆمەڵێک لە بەرپرسانی ئەو پارێزگایە بەشداریی پرسەی «مەهسا ئەمینی»ی کرد و سەرەخۆشیی خۆی ئازاستەی بنەماڵەکەی کرد.
-
ڕەییسی : ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان نابێت ڕێکخراوێکی دەوڵەتە زلهێزەکان بێت
ئهیلوول 20, 2022 07:42ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراهیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە دەربڕینی ئەمەی کە نابێت ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێکخراوی دەوڵەتە زلهێزەکان بێت، وتیشی: گەمارۆ و تیرۆر و شەڕ و خوێنڕشتن دەرەنجامی تاکلایەنە خوازییە.
-
دەست پێ بوونی دانوستانەکانی شاندی بازرگانیی ڕووسیا لە تاران
ئهیلوول 19, 2022 14:38وتەبێژی وەزارەتی پیشەسازی، کانگاو بازرگانیی ئێران دەست پێ بوونی دانوستانەکانی شاندی بازرگانیی ڕووسیای لە تاران ڕاگەیاند.
-
سەرۆکی دەزگای دادی ئێران: لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ مردنی ئەمینی دەکرێت
ئهیلوول 19, 2022 14:21سەرۆکی دەزگای دادی ئێران وتی: دەزگای داد پرسی گیان سپاردنی خوالێخۆشبوو «مەھسا ئەمینی» بە تەفەڕنجەوە پێ و شوێن دەگرێت.
-
سەرۆک کۆماری تاتارستان گەییشتە گۆرگانی ئێران
ئهیلوول 19, 2022 11:29سهرۆک کۆماری تاتارستانی ڕووسیا بە یاروەریی کۆمهڵێک له چالاکانی ئابووریی ئهم کۆماره گەییشتنە گۆرگانی ناوەندی پارێزگای گۆلستان له باکووری ئێران و له لایهن پارێزگاری گۆلستانهوه پێشوازییان لێکرا.
-
ڕەییسی لە وتووێژێکدا لەگەڵ سی بی ئێس: ڕێککەوتن بەبێ گەرەنتی بێ مانایە
ئهیلوول 19, 2022 07:44سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتی: لە بەر پابەند نەبوونی ئەمریکییەکان، ڕێککەوتنی بەبێ گەرەنتی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران بێ مانایە.
-
ڕەییسی: بەشداریکردن لە کۆگەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەرفەتێکە بۆ ڕاگەیاندنی بیروڕای کۆماری ئیسلامی
ئهیلوول 19, 2022 03:42سهرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئامادەبوون له کۆگەی گشتیی نهتهوه یهکگرتووهکان به دەرفەتێک زانی بۆ ڕوون کردنەوەی بۆچوون و ههڵوێستهکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران .
-
ڕەییسی : تەواوی کچانی ئێران بە کچی خۆم دەزانم
ئهیلوول 18, 2022 17:16سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو مەھسا ئەمینی«ژینا»، وێڕای ھاودەدری دەربڕین لەگەڵ ئەم بنەماڵەیەدا، داوای سەبرو پشوودرێژیی بۆ کردن.