قاڵیباف: تاوانی شیراز سەلماندی کە دوژمنان بۆسەیان بۆ دابەشکردنی وڵات ناوەتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i412427-قاڵیباف_تاوانی_شیراز_سەلماندی_کە_دوژمنان_بۆسەیان_بۆ_دابەشکردنی_وڵات_ناوەتەوە
سەڕۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران له باره ی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر شاچراغ جەختی کرد: ئەم تاوانه سەلماندی که دوژمنان بۆسەیان بۆ دابەشکردنی وڵات ناوەتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 30, 2022 08:39 Asia/Tehran
  • قاڵیباف: تاوانی شیراز سەلماندی کە دوژمنان بۆسەیان بۆ دابەشکردنی وڵات ناوەتەوە

سەڕۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران له باره ی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر شاچراغ جەختی کرد: ئەم تاوانه سەلماندی که دوژمنان بۆسەیان بۆ دابەشکردنی وڵات ناوەتەوە.

«محەمەد باقر قاڵیباف»، سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، ئەمڕۆ یەکشەممە لە سەرەتای دانیشتنی گشتیی مەجلیس، سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدان و خەڵکی ئێران کرد لەبەر تاوانە تیرۆریستییەکەی مەزارگەی شاچراغی شیراز.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «قاڵیباف» وتی: وەک ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی فەرمووی: لەبەر گرتنی ڕێوشوێنی چارەنووسساز سەبارەت بە سەرچاوەی ئەو تاوانانە پێویستە.

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتیشی: ئەم تاوانە سەلماندی کە دوژمنان بۆسەیان بۆ دابەشکردنی وڵات ناوەتەوە، ئەم تاوانە ئەوەی بۆ ھەمووان یەکلا کردەوە کە دوژمن بە تەمایە ئاسایشتی وڵات تێک دات.