لە مانگی ڕابردوودا ڕێژەی هەناردە نانەوتییەکانی ئێران بەڕێژەی 25% زیادی کردووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i412471-لە_مانگی_ڕابردوودا_ڕێژەی_هەناردە_نانەوتییەکانی_ئێران_بەڕێژەی_25_زیادی_کردووە
وتەبێژی وەزارەتی پیشەسازی، کانگا و بازرگانیی ئێران باسی ھەڵکشانی لە ٢٥%ی ڕێژەی هەناردە نانەوتییەکانی وڵاتەکەی کردووە لە مانگی ڕابردوودا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 31, 2022 04:09 Asia/Tehran
  • لە مانگی ڕابردوودا ڕێژەی هەناردە نانەوتییەکانی ئێران بەڕێژەی 25% زیادی کردووە

وتەبێژی وەزارەتی پیشەسازی، کانگا و بازرگانیی ئێران باسی ھەڵکشانی لە ٢٥%ی ڕێژەی هەناردە نانەوتییەکانی وڵاتەکەی کردووە لە مانگی ڕابردوودا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئومێد قالیباف»، وتەبێژی وەزارەتی پیشەسازی، کانگا و بازرگانیی ئێران لە توییتێکدا ڕایگەیاند: هەناردەی نانەوتیی ئێران لە مانگی ڕابردوو بە بەراورد بە مانگی پێشوو بە ڕێژەی ٢٥% زیادی کردووە.

قالیباف وتیشی: قەبارەی بازرگانیی دەرەکیی ئێرانیش لە ماوەی حەوت مانگی ڕابردوودا ٦٠ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.

دەوڵەتی سیانزەھەمی ئێران لە ٣ی ئاگۆستی ٢٠٢١،لە دوای دەستبەکار بوونی، بە ڕاگەیاندنی دامەزرانی هاوسەنگی لە سیاسەتی دەرەوەدا، فراوانکردنی هاوکاری لەگەڵ دراوسێکان و وڵاتانی ناوچەکەی کردووە بە ئەوبەرایەتیی  بەرنامە دەرەوەییەکانی .

سیاسەتی ناوچەگەری، ئاوڕدانەوە لە ڕۆژهەڵات، بەشداریکردن لە ڕێکخراو و دامودەزگاکانی ناوچەیی و دەرەوەی ناوچەکە لەوانە ڕێککەوتننامەی شانگهای و ڕێکخراوی هاوکاریی ئابووریی ئیکۆ، نمونەی هاوسەنگکردنی سیاسەتی دەرەوەی ئێرانن کە لە لایەن دەوڵەتی سیانزەھەمەوە پەیڕەوی دەکرێت.