-
رەییسی بۆ فواد حسێن : ئێران هەموو جووڵەکانی رژیمی زایۆنی دەبینێت و هاوکاری لەگەڵ ئەو رەژیمە ناشاردرێتەوە
نیسان 14, 2022 08:34سەرۆک کۆماری ئێران جەختی کردەوە کۆماری ئیسلامیی ئێران عێراقێکی بەهێز و کەرامەت و یەکگرتووی دەوێت.
-
وەزیری دەرەوەی ئێران: بە ھیواین لە داھاتوودا ھاتوچۆی شارومەندانی ھەردووک وڵات لە ڕێگای سنووری زەوینییەوە پەرە بستێنێ
نیسان 13, 2022 23:58ئەمیر عەبدوڵڵاھییان وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەش دا لەگەڵ «فۆئاد حسەین» وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق پێی داگرت: بە ھیواین لە داھاتوودا ھاتوچۆی شارومەندانی ھەردووک وڵاتی ئێران و عێراق لە ڕێگای سنووری زەوینییەوە پەرە بستێنێ.
-
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: کۆمەڵە دەستەڵاتی کۆماری ئیسلامی، ئێرانی کردووە بە سەرمەشقێکی جێی سەرنج بۆ گەلانی دیکەش
نیسان 12, 2022 18:46ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە لە دیداری بەرپرسان و کاربەدەستانی حکومەت تەواوی گرفتەکانی وڵاتی بە جێگای چارەسەر کردن زانی و وێڕای ڕوونکردنەوەی ڕەھەندە جۆربەجۆرەکانی دروشمی ساڵ، پێی داگرت: کۆمەڵە دەستەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران و دەستکەوتەکانی لە بەشی جۆربەجۆردا،ئێرانی کردووە بە سەرمەشقێکی جێی سەرنج بۆ گەلانی دیکەش.
-
ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: کۆڕی دەستەڵاتداری ئەفغانستان لە بارەی دەست درێژی بۆ سەر ناوەندە دیپلۆماسییەکانی ئێران ڕوونکردنەوەی دا
نیسان 12, 2022 15:13وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەڵ سەرۆکانی نوێنەرایەتییەکانی ئێران لە کابۆل و ھەرات، ئەوپەڕی پێ ناخۆش بوونی خۆی لە بەر فەراھەم نەکرانی بەستێنی پێویست بۆ دابین کرانی ئاسایشتی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان کە ئەرکی وڵاتی میواندارە، دەربڕی.
-
وشداریی خەتیب زادە بە پیلانگێڕان و ناحەزانی پێوەندیی ئێران و ئەفغانستان
نیسان 11, 2022 18:58وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە پێوەندیی قوڵی مێژوویی و چەند لایەنەی دوو گەلی ئێران و ئەفغانستان و چەندین دەیە میوانداریی رێزدارانەی گەل و حکومەتی ئێران لە گەلی ئەفغانستان ، لە بارەی گەڵاڵەی پیلانگێڕان و ناحەزانی پێوەندیی دوو وڵات وشداریدا .
-
باڵیۆزی نوێی ئێران لە عێراق دیاری کرا
نیسان 11, 2022 10:17وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەست نیشان کردنی باڵیۆزی نوێی ئێرانی لە عێراق ڕاگەیاند.
-
ئەمیرعەبدوڵاهیان: بەرژەوەندییەکمان لە دانوستانی ڕاستەوخۆ لە گەڵ ئەمریکادا نییە
نیسان 10, 2022 16:31وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: تەنانەت گرووپی 1+4 رەخنە لە زێدەخوازی ئەمریکا دەگرن و ئەوەش بە هۆکاری وەدواکەوتنی رێککەوتن دەزانن.
-
نامەی 250 ئەندامی پەرلەمانی ئێران بۆ سەرۆک کۆمار لە بارەی دانوستانی ناڤۆکی
نیسان 10, 2022 12:24زیاتر لە 250 نوێنەری مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران نامەیەکیان لە بارەی دانوستانەکانی ناڤۆکی روو لە سەرۆک کۆمار نووسی کە ئەمڕۆ لە پەرلەمان خوێندرایەوە .
-
لە تاران بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمار،پەردە لەسەر 9 دەستکەوتی ئەتۆمیی لادرا
نیسان 09, 2022 16:00کۆماری ئیسلامیی ئێران پەردەی لەسەر 9 دەستکەوتی ئەتۆمیی لادا و ئیبراهیم رەییسی سەرۆک کۆماریش گوتی، پاشەکشێ لە زانست و پەرەپێدانی بەرنامەی ئەتۆمیی ناکەین.
-
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لیستی کەسانی بایکۆتکراوی ئەمریکی بە تاوانی کاری تیرۆریستیی نوێ کردەوە
نیسان 09, 2022 12:18وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەک دا لیستی کەسانی بایکۆتکراوی ئەمریکی بە تاوانی کاری تیرۆریستیی نوێ کردەوە.