-
سەرۆک کۆمار : لە پەرەی پێوەندیی لە گەڵ ئیمارات پێشوازیی دەکەین
کانونی یهکهم 06, 2021 15:11سەرۆک کۆمار گوتی :پێوەندی باش لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە لە سەرووی سیاسەتی دەرەوە لە حکومەتی نوێدایە و لەبەر ئەوە لە پەرەی پێوەندیی لە گەڵ ئیمارات پێشوازی دەکەین .
-
خەتیب زادە : ڕێککەوتنی کاتییمان نابێت
کانونی یهکهم 06, 2021 13:44وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند : بە پێی سیاسەتی دەوڵەت، یەکەمایەتی یەکلایی ئێمە هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانە و دەقی چارەسەری گەمارۆکانمان لە ڕەشنووسی نوێ دا پێشکەش کردووە.
-
شەمخانی لە دیداری بەرپرسی باڵای ئاسایشیی ئیمارات : ھاوکاریی وڵاتانی ناوچەکە دەستەبەری ئاسایش و سەقامە
کانونی یهکهم 06, 2021 11:40سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ھاریکاریی وڵاتانی ناوچەکەی بە خاڵی پێویستی سەقام و ئاسایشی پاوەجێ زانی .
-
تاران ، میوانداری وەزیری دەرەوەی سوریا
کانونی یهکهم 06, 2021 11:19فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سوریا کە ئێوارەی یەکشەممە گەیتشە تاران ، ئەمڕۆ چاویکەوت بە ئەمیر عەبدوڵڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران .
-
سەرۆک کۆماری ئێران: لابردن و پوچەڵکردنەوەی بایکۆتەکان بە هێز و تواناوە پێوشوێن دەگرین
کانونی یهکهم 06, 2021 05:11سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران شەوی یەکشەممە وتی: حکومەتی ئێران لابردن و پوچەڵ کردنەوەی بایکۆتە زاڵمانەکان بە هێز و تواناوە پێوشوێن دەگرێت.
-
پارێزگاری کوردستان : هاوردە و هەناردەی سنووریی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەرز دەبێتەوە
کانونی یهکهم 06, 2021 04:01پارێزگاری کوردستان، ئاماژەی کردە پێکهێنانی کۆنسێرسیۆمێکی ئابووری بە بەشداری سێ پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، کرماشان و کوردستان لە داهاتوویەکی نزیک دا و وتی: بە پێکهێنانی ئەو کۆنسێرسیۆمە سنوورییە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەرز دەبێتەوە و دەتوانرێت بە شێوەیەکی باشتر پلانداڕشتنی بۆ بکرێت.
-
لە وتووێژەکانی ڤیەننا، ئێران لە ویستەکانی پاشگەز نابێتەوە
کانونی یهکهم 05, 2021 14:37دانووستانکاری پایەبەرزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دریژەی وتوویژەکانی ڤیه ننا جارێکی تر جەختیکردەوە لە سەر هەڵوێستە بنەماییەکانی تاران لەمەڕ هەڵوەشێندرانی بایکۆتە زاڵمانەکانی ئەمریکا دژی گەلی ئێران و بەڕاشکاوی گوتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەم رێبازە، لە داوا و ویستەکانی خۆی پاشگەز نابێتەوە.
-
وتەبێژی ئەرتەشی ئێران : تەقەی سیستمی بەرگریی نەتەنز بۆ تاقیکردنەوە بوو
کانونی یهکهم 04, 2021 21:35وتەبێژی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی : تەقەی سیستمی موشەکیی ناوچەی نەتەنز بۆ تاقیکردنەوە و ھەڵسەنگاندنی سیستمەکانی جێگیر لە ناوچەکە بوو .
-
باقڕیی کەنی: مۆڵەت بە لایەنەکانی دانوستانکار دراوە ھەتا بۆ ڕاوێژ بگەڕێنەوە پێتەختی وڵاتەکانیان
کانونی یهکهم 03, 2021 15:54دانوستانکاری باڵای ئێران لە وتووێژەکانی ڤییەنا بەرلە گەڕانەوەی بەرەو تاران وتی: مۆڵەت بە لایەنەکانی دانوستانکار لە لێژنەی ھاوبەشی بەرجام دراوە ھەتا بۆ ڕاوێژ بگەڕێنەوە پێتەختی وڵاتەکانیان.
-
خەتیب زادە: شاندەکان لە ڤییەنا، فەرمان لە حەسانگەکەی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی وەرناگرن
کانونی یهکهم 03, 2021 11:41وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: شاندە دانوستانکارەکان لە ڤییەنا، فەرمان لە حەسانگەکەی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی وەرناگرن.