خەتیب زادە: دانوستانەکان پێشکەوتنی باشی هەبووە و بەدوای ڕێککەوتنی سەقامگیر
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i404854-خەتیب_زادە_دانوستانەکان_پێشکەوتنی_باشی_هەبووە_و_بەدوای_ڕێککەوتنی_سەقامگیر
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بۆ شرۆڤەی دوایین دۆخی دانوستانەکانی ڤیەنا، وتی: ئەوەی کە ئەمڕۆ لە ڤیەنا دەیبینین، پێشکەوتن لە ڕێگای دروستە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 24, 2022 12:04 Asia/Tehran
  • خەتیب زادە: دانوستانەکان پێشکەوتنی باشی هەبووە و بەدوای ڕێککەوتنی سەقامگیر

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بۆ شرۆڤەی دوایین دۆخی دانوستانەکانی ڤیەنا، وتی: ئەوەی کە ئەمڕۆ لە ڤیەنا دەیبینین، پێشکەوتن لە ڕێگای دروستە.

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی دا وێڕای شرۆڤە کردنی دۆخی دانوستانەکانی ڤیەنا، وتی: ئەوەی کە ئەمڕۆ لە ڤیەنا دەیبینین، پێشکەوتن لە ڕێگای دروستە. ئێمە لە چوار بواردا پێشکەوتنمان هەبوو کە لە هەندێک لە بەڵگەکان ڕێژەی کەوانەکان کەمتر بووەتەوە کە سەرکەوتنێکی گەورە بووە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتیشی: گرینگ ئەوەیە کە هەموو لایەنەکانی دانوستان لە ڤیەنا قبووڵی بکەن کە نابێت ئەوەی کە لە ساڵانی ڕابردوو بە چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕووی دا دووپات ببێتەوە. ئایدیای بەڕێوەبەرایەتی زۆرمان بە ڕاستبینییەوە لە ڤیەنا پێشکەش کرد کە ئەگەری گفتوگۆ سەبارەت بە دەستەبەرکارییەکانی خۆش کردووە.