-
دیداری ئەمیر عەبدوڵڵاھییان گەڵ سەرۆکی تازەی ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران
تشرینی یهکهم 15, 2021 02:43«حسەین ئەمر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری دەرەوەی ئێران، ئێوارەی پێنج شەممە وێڕای ئامادە بوون لە ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران چاوی بە سەرۆکی تازەی ئەم ڕێکخراوەیە کەوت و متمانەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی لەمەڕ دیاری کردنی دکتۆر «پەیمانی جبللی» بۆ ئەو پۆستەی پیرۆزبایی کرد.
-
ڕێککەوتنی «باقریی کەنی» و «ئینریکە مۆرا» بۆ بەردەوام کردنی وتووێژەکانی برۆکسێڵ
تشرینی یهکهم 14, 2021 14:40یاریدەری سیاسیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە دیدار لەگەڵ یاریدەری سکرتێری گشتیی دەزگای ھەنگاوی بیانیی سەر بە یەکێتیی ئەورووپا لە سەر بەردەوام کردنی وتووێژەکانی برۆکسێڵ ڕێککەوتن.
-
بەردەوامیی یارمەتییەکانی ئێران بۆ جەماوەری ئەفغانستان
تشرینی یهکهم 14, 2021 12:20لە درێژەی یارمەتییەکانی مرۆڤ دۆستانەی ئێران بۆ جەماوەری ئەفغانستان، یەکەم باری گازی شلەک لە خۆراسانی باشوورییەوە ڕەوانەی ئەو وڵاتە کرا.
-
فەرماندەری ھێزی ئینتیزامیی ئێران: سنوورنشینەکان پارێزەری سنوورو پاڵپشتی سنووروانەکانن
تشرینی یهکهم 14, 2021 11:46فەرماندەری ھێزی ئینتیزامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کرد: سنوورنشینەکان ھەم پارێزەری سنوورەکانن و ھەم پاڵپشتی سنووروانان و پەیوەندییەکی زۆر باش ھەیە لە نێوان سنووروانانی ھێزی ئینتیزامی و سنوورنشینەکاندا.
-
ھاوێژرانی سەرکەوتووانەی موشەکەکانی «جەوشەن» و «خاتەم» لە مەشقی بەرگریکارانی ئاسمانی ویلایەتی ١٤٠٠
تشرینی یهکهم 13, 2021 14:56فەرماندەری بنکەی ھاوبەشی بەرگریی ئاسمانیی ئێران وتی: سیستێمەکانی بەرگریی ئاسمانیی «جەوشەن» و «خاتەم»ی ھێزی بەرەڤانیی ئاسمانیی بەرگریکارانی ئاسمانی ویلایەتی ١٤٠٠ بە سەرکەوتوویی ئامانجەکانیان پێکاو سەرنخونیان کردن.
-
دیداری سەرلەشکر «باقری» لەگەڵ سەرکردەی سوپای پاکستان
تشرینی یهکهم 13, 2021 07:06سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران لەگەڵ سەرکردەی سوپای پاکستان دا دیدارو وتووێژی کرد.
-
«ئینریکە مۆرا» ڕۆژی پێنج شەممە سەردانی ئێران دەکات
تشرینی یهکهم 13, 2021 05:33وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران باسی سەردانی «ئینریکە مۆرا» یاریدرەی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا بۆ تارانی کردووە لە ڕۆژی پێنج شەممەدا.
-
قۆڵبەست کرانی دە کەسی سەر بە دەزگا شۆڤارییەکانی ھێندێک لە وڵاتان لە ئێراندا
تشرینی یهکهم 12, 2021 16:32وەزارەتی ئیتیلاعاتی ئێران ڕایگەیاند: بە پێ و شوێنگرتنی زیرەکانەو ئیتیلاعاتیی ئەندامەکانی کۆمەڵێک کەسی سەربە دەزگا ھەواڵگرییەکانی ھێندێک لە وڵاتانی ناوچەکەیان لە پارێزگای «بوشەھر»ی ئێران ناس کردووە و ڕاپێچیان کردوون.
-
دیاری کرانی «ئەحمەد نەوروزی» بۆ پۆستی یاریدەری سەرۆکی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران بۆ بەشی دەرەوەی سنوور
تشرینی یهکهم 12, 2021 06:24«ئەحمەد نەوروزی» بە بڕیاری سەرۆکی میدیای نیشتیمانیی ئێران بۆ پۆستی یاریدەری سەرۆکی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران بۆ بەشی دەرەوەی سنوور ھەڵبژێردرا.
-
ئەمیر عەبدوڵڵاھییان بەرپاکرانی سەرکەوتووانەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراقی پیرۆزبایی کرد
تشرینی یهکهم 12, 2021 05:54وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە پەیامێکدا بۆ وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق بەرپاکرانی سەرکەوتوانەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی لەم وڵاتەدا پیرۆز کرد.