وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرش بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە ھامبورگی ئاڵمانی شەرمەزار کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i402742-وەزارەتی_دەرەوەی_ئێران_هێرش_بۆ_سەر_کونسوڵخانەی_ئێران_لە_ھامبورگی_ئاڵمانی_شەرمەزار_کرد
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرش بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە بەندەری ھامبورگی ئاڵمانی ئیدانە کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 21, 2021 08:28 Asia/Tehran
  • وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرش بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە ھامبورگی ئاڵمانی شەرمەزار کرد

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرش بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە بەندەری ھامبورگی ئاڵمانی ئیدانە کرد.

سەعید خەتیب زادە وتی: ئێران دەستدرێژی بۆ سەر باڵاخانەی سەرکونسوڵگەری ئێران لە هامبورگ شەرمەزار دەکات و داوا لە دەوڵەتی ئەڵمانیا دەکات لە بەرامبەر ئەرکەکانی خۆی بۆ دابینکردنی شوێنە دیپلۆماتیکەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئەڵمانیا لە چوارچێوەی کۆنڤانسیۆنی ڤیەنا جددی و بەرپرسیارانە کار بکات.

ناوبراو گوتیشی : چاوەڕوانی لە حکومەتی ئەڵمانیا دەکرێت وێڕای لێکدانەوەی وردی وردەکارییەکان و بەرەوڕوو بوونەوەی جددی لەگەڵ ئەنجامدەر یان ئەنجامدەرانی ئەو ڕووداوە، ڕێوشوێنی جددی بۆ دووپات نەبوونەوەی ئاوەها دەستدرێژییەک بگرێتە بەر.