ئێران
-
پێداگریی لەسەر کاردانەوەی ئێران بە زایۆنییەکان لە سات و شێوازی شیاودا
تشرینی دووهم 19, 2024 15:55وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە پەلاماری ئەمدواییەی ڕژێمی ئیسراییل بۆ سەر ئێران وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران سوورە لە سەر مافی ڕەوای خۆی بۆ کاردانەوە و لە کاتی خۆیدا و بەو شێوەی کە پێویستە، وەڵامی ئەم پەلامارە دەداتەوە.
-
ڕابەری شۆڕش بۆ گەلی لوبنان : ئێمە پشتیوانی ئێوەین
تشرینی دووهم 19, 2024 11:26حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ڕوو لە گەلی لوبنان ڕایگەیاند ئێمە لەگەڵتانین و هاوخەم و هاوڕەنگی ئێوەین ، ئازاری ئێوە ئازاری ئێمەیە.
-
داخرانی کاتیی سنوری تەمەرچین
تشرینی دووهم 19, 2024 09:10سنووری تەمەرچین لەبەر سەرژمێری لە هەرێم و عێراق تا چەن رۆژ بەشێوەیەکی کاتیی دادەخرێ
-
بەقایی :دڕندەکاریی زایۆنیەکان نابێ بێ سزا بمێنێتەوە
تشرینی دووهم 18, 2024 19:40وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە بێدەنگی دادگای لاهە و کۆمەڵگەی جیهانی لە بەرامبەر تاوانەکانی ئیسرائیل وتی: یەکێک لە هۆکارەکانی درێژەدان بە شەڕنانەوەکانی ئەم ڕژێمە هەستکردن بە دڵنیایی بێ سزابوونە .
-
جبلی : جیهان شایەتی کەوتنی ڕژێمی ساختەی زایۆنیە
تشرینی دووهم 18, 2024 18:10سەرۆکی ڕێکخراوی ڕادیو تەلەفیزیونی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی : : خەڵکی ئوروپا لە پووچ بوونی ڕژێمی زایۆنیستی تێگەیشتوون و هەموو جیهان شایەتی کەوتن و ڕووخاندنی ئەو ڕژێمە ساختەیەن
-
بەقایی: شەهید محەممەد عەفیف، دەنگی خەڵکی لوبنان بوو
تشرینی دووهم 18, 2024 10:12ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای سەرەخۆشی بەبۆنەی شەهیدبوونی حاجی محەممەد عەفیف- ی بەرپرسی ڕاگەیاندن و میدیایی حیزبوڵڵا ڕایگەیاند، شەهید عەفیف، دەنگی میدیای گەلی لوبنان بوو
-
دیداری باڵوێزی ئێران لە لوبنان لەگەڵ ڕێبەری باڵای شۆڕش
تشرینی دووهم 18, 2024 09:36موجتەبا ئەمانی باڵوێزی گیانبەختکاری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لوبنان لەگەڵ حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی دیداری کرد و ڕێبەری لە دۆخی سەلامەتی خۆی ئاگادار کردەوە.
-
عەراقچی: ئامادەی دانوستانین/ بێتوو ئەنجومەنی بڕیاردەران بڕیارنامەیەک دەرکات هەنگاوی بەرامبەر هەڵدەگرین
تشرینی دووهم 17, 2024 18:42وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادەی دانوستانە، وتیشی: بێتوو ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی دژ بە ئێران بڕیارنامەیەک دەربکات، ئێمە هەنگاوگەلێکی تازە هەڵدەگرین کە بێگومان ئەو هەنگاوانە نابێتە هۆی خۆشحاڵییان.
-
سەفەری وەزیری بەرەڤانیی ئێران بۆ دیمەشق و دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی سوریا
تشرینی دووهم 17, 2024 18:35وەزیری بەرەڤانیی ئێران کە سەردانی دیمەشقی کردووە ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆک کۆماری سوریا دیدار و وتوێژی کرد.
-
سنووری هاوبەش لەگەڵ هەرێم گرینگترین پوتانسییەلە بۆ گەشەی بانە
تشرینی دووهم 17, 2024 17:41پارێزگاری کوردستان وتی: گرینگترین پوتانسییەلی شاری بانە بۆ گەشەپێدرانی، سنووری هاوبەشییەتی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کە دەبێ لە هەموو توانا و پوتانسییەلی یاسایی و دەسەڵاتێک کە پارێزگای کوردستان هەیەتی بۆ گەشەپێدان و ڕێکخستنی سنوورەکان کەڵکوەربگرین.