-
زەریف ڕوو لە وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا: دەست لە پێشێلکردنی بەرجام و ھەڵس و کەوتی ملھوڕانە ھەڵگرن
کانونی یهکهم 04, 2020 16:16وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی شەممە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە قسەکانی «ھایکۆ ماس» ھاوتای ئاڵمانیی خۆی لە بارەی بەرجامەوە، پێی داگرت: ئەندامانی ھەنوکە ئەندامی ئەورووپا دەبێ بەرلەوەی سەربارەت بە بەڵێنمەندییەکانی ئێران قسە بکەن، واز پێشێلکردنی بەرجام و ھەڵس و کەوتی ملھوڕانەی خۆیان لە ناوچەی کەنداوی فارس بھێنن.
-
باڵوێزی ئێران لە یۆنێسکۆ: تیرۆری زانای ناڤۆکیی ئێران ھیچ جۆرە پاسایەک ھەڵناگرێت
کانونی یهکهم 04, 2020 17:19باڵوێزو نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوەی فێرکاری و زانستی و ڕۆشنبیریی نەتەوە یەکگرتووەکان«یۆنێسکۆ» بێ دەنگە لێکردن و بێ ھەڵوێستی لە بەرامبەر تیرۆری زانای ھەڵکەوتەی ناڤۆکی و بەرەڤانیی ئێرانی بە پاساھەڵنەگر زانی.
-
زەریف: ئەمریکا دەبێ بە بێ پێشمەرج بەڵێنە بەرجامییەکانی جێبەجێ بکات
کانونی یهکهم 04, 2020 01:09وەزیری دەرەوەی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە تاران نیازپاکیی خۆی لە بارەی ڕێککەوتنی بەرجامەوە پیشان داوە، وتیشی: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەبێ بەبێ پێش مەرج بەڵێنە بەرجامییەکانی، وەک چۆن لە بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشتیش دا باسی کراوە، ڕاپەڕێنێ.
-
ڕۆحانی: ئێران و تورکیا دەتوانن ناکۆکییەکانی جیھانی ئیسلام کەم کەنەوە
کانونی یهکهم 04, 2020 00:40سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی ھاوکاری و ھاوبیریی تاران و ئانکارا لە بارەی بابەتگەلی نێونەتەوەیی وتی: ئێران و تورکیا دەتوانن بە ڕاوێژو ھاریکاری ناکۆکییەکانی جیھانی ئیسلام کەم کەنەوە.
-
پەرە پێ دانی بەرەبەرەی بەرھەمھێنانی نەوتی «ئۆپێک پڵاس» بڕیارێکی ژیرانەیە
کانونی یهکهم 03, 2020 23:12وەزیری نەوتی ئێران ڕایگەیاند: بە سەرنجدانی پاوەجێ نەبوونی بازاڕی نەوت، بڕیاری پەرە پێ دانی بەرەبەرەی بەرھەمھێنانی نەوتی «ئۆپێک پڵاس» بڕیارێکی ژیرانەیە.
-
یەکەم ڤەکسینی ئێرانیی کۆرۆنا «کۆدی ئیخلاق» بۆ تاقیکاری و توێژینەوە وەردەگرێت
کانونی یهکهم 03, 2020 00:41سەرۆکی بنکەی پەیوەندیی گشتی و ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی، دەرمان و فێرکاریی پزیشکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران باسی وەرگرتنی «کۆدی ئیخلاق»ی کرد لەمەڕ تاقیکردنەوەو توێژینەوە بۆ یەکەم ڤەکسینی ئێرانیی کۆرۆنا.
-
ڕێزگرتنی ئاژانسی پەناخوازانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە ئێران بۆ دانی مافی ھاوڵاتی بوون بەو منداڵانەی کە لە سەری دایکیانەوە ئێرانین
کانونی یهکهم 02, 2020 16:42ئاژانسی پەناخوازانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لەبەر تێپەڕاندنی یاسای دانی مافی ھاوڵاتی بوون بەو منداڵانەی لە سەری دایکیانەوە ئێرانین، ستایشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد.
-
قۆڵبەست کرانی سێ ئەندامی تیرۆریستی سەربە دژە شۆڕشەکان لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران
کانونی یهکهم 02, 2020 16:03پەیوەندیی گشتیی بنکەی حەزرەتی حەمزە سەییدۆششۆھەدا(ع)ی ھێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی باسی قۆڵبەستکرانی سێ تیرۆریستی دژە شۆڕشی کرد لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران.
-
ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: ئەمڕۆ ناوچەی ژیۆپۆلۆتیکی کەنداوی فارس پێویستی بە ھاوکاریی بەکۆمەڵە
کانونی یهکهم 02, 2020 09:30ھاریکاری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی وتی: ئەمڕۆ ناوچەی ژیۆپۆلۆتیکی کەنداوی فارس پێویستی بە ھاوکاریی بەکۆمەڵی ھەموو وڵاتانە.
-
ڕۆحانی لە پەیامێکدا بۆ ڕێکخراوەی نەتەوەکان، کۆمەڵگای جیھانیی بۆ بەرنگار بوونەوەی ڕژێمی زایونی بانگێشتن کرد
کانونی یهکهم 02, 2020 02:59سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە پەیامێکدا بۆ کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بە بۆنەی ڕۆژی نێونەتەوەیی ھاوپشتی لەگەڵ جەماوەری فەلەستین، کۆمەڵگای جیھانیی بۆ بەرنگار بوونەوەی ڕژێمی منداڵکوژی زایونی بانگێشتن کرد.