ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: ئەمڕۆ ناوچەی ژیۆپۆلۆتیکی کەنداوی فارس پێویستی بە ھاوکاریی بەکۆمەڵە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i389890-ئەمیر_عەبدوڵڵاھییان_ئەمڕۆ_ناوچەی_ژیۆپۆلۆتیکی_کەنداوی_فارس_پێویستی_بە_ھاوکاریی_بەکۆمەڵە
ھاریکاری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی وتی: ئەمڕۆ ناوچەی ژیۆپۆلۆتیکی کەنداوی فارس پێویستی بە ھاوکاریی بەکۆمەڵی ھەموو وڵاتانە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 02, 2020 09:30 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: ئەمڕۆ ناوچەی ژیۆپۆلۆتیکی کەنداوی فارس پێویستی بە ھاوکاریی بەکۆمەڵە

ھاریکاری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی وتی: ئەمڕۆ ناوچەی ژیۆپۆلۆتیکی کەنداوی فارس پێویستی بە ھاوکاریی بەکۆمەڵی ھەموو وڵاتانە.

«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» ھاریکاری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی، ڕۆژی سێ شەممە لە دیداری «موحەممەد بن حەمەد ئەلھاجەری» باڵوێزی قەتەر لە تاران دا بە دەربڕینی ئەمەی کە پەرلەمانەکان لە ھەموو بوارێکدا یارمەتیدەر دەبن بە تایبەت لە بواری وەدی ھاتنی ئاشتی و ئاسایشت، وتیشی: پتەوکردنەوەو ھێزمەند کردنی پەیوەندیی پەرلەمانیی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و قەتەر، ڕۆڵێکی کارای لە پەرە پێ دانی ھاوکارییە دوو قۆڵییەکان لە بوارەکانی دیکەش دا ھەیە.

« موحەممەد بن حەمەد ئەلھاجەری»ش وێڕای پێداگرتن لە سەر پەیوەندییە لەمێژینەو مێژووییەکانی تاران(دەوحە وتی: پەرە پێ دانی پەیوەندیی ھەمەلایەنە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بواری جۆربەجۆردا بۆ قەتەر گرینگایەتییەکی زۆری ھەیە.

باڵوێزی دەوڵەتی قەتەر لە تاران وتیشی: ھەوڵە ھاوبەشەکان لە ئاراستەی گەشە پێ دان و بەرز کردنەوەی ئاستی پەیوەندیی دوو لایەنە گرینگە.