-
گیرانی وەزیری پێشووی حکومەتی ئەردۆغان پەیوەست بە دۆسییەی گەندەڵیی دراڤیی بۆرسەی تورکیا
تشرینی دووهم 07, 2026 04:35فاتمە بەتول سایان کایا، وەزیری پێشووی بنەماڵەو سیاسەتە کۆمەڵایەتییەکانی تورکیا و لە کەسایەتییە باڵاکانی پارتی دەسەڵاتداری دادوگەشەپێدان لەپەیوەندیی لەگەڵ دۆسییەی پێشێلکاریی دراڤی لە سندوقەکانی وەبەرهێنانی بۆرسەی ئەو وڵاتە، دەسبەسەرکرا.
-
نوێنەری دەم پارتی: لەپرۆسەی ئاشتییدا چەقبەستوویی جیددیی هەیە
تشرینی یهکهم 31, 2026 18:38مەراڵ دانش بش تاش، نوێنەری دەم پارتی وتی کە پرۆسەی ئاشتی بەرەوڕووی چەقبەستووییەکی بەرچاوەو داوای لە حکومەتی تورکیا کرد بۆ تێپەڕاندنی ئەو بنبەستە، هەنگاوی کردەیی هەڵگرێ.
-
کارەسات لە شاری کاپادۆکیای تورکیا
تشرینی یهکهم 31, 2026 08:50دوابەدوای داڕمانی بەشێک لە گاشەبەردەکانی ناوچەی گەشتیاریی کاپادۆکیا لە ناوەڕاستی تورکیا، سێ کەس گیانیان لەدەستدا، بە پەیامنێرێک و هاوژینەکەیەوە، هەروەها پێنج کەسیش بریندار بوون.
-
سەرۆکی پارتی رەفاهی نوێ خوازیاری بەڕێوەچوونی کۆپرسیی لەسەر پرۆسەی ئاشتی لە تورکیادا بوو
تشرینی یهکهم 25, 2026 17:18سەرۆکی پارتی رەفاهی نوێ، خوازیاری بەڕێوەچوونی کۆپرسی لەسەر پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک بوو و وتی: پێویستە ئەو پرۆسە راستەوخۆ لەلایەن خەڵکەوە پشت ڕاست بکرێتەوەو زۆرینەی کۆمەڵگاش داکۆکی لێ بکا، هەتا بەشێوەیەکی هەمەلایەنەو گشت داگر و پاوەجێ شەرعییەت پەیدا بکا.
-
وەزیری دەرەوەی تورکیا: هێرشکردنە سەر ئێران، شەڕ و گرژی لە ناوچەکە زیاتر دەکات
تشرینی یهکهم 24, 2026 19:02وەزیری دەرەوەی تورکیا وتی: ئێمە هەموومان هاوبیر و ڕاین لەسەر ئەوەی کە بێتوو سەرلەنوێ هێرش بکرێتەوە سەر ئێران، تەشەنەپێدرانی شەڕ و گرژی لە ناوچەکەی لێدەکەوێتەوە.
-
وەلانرانی بەرپرسی حکوومیی شارەوانی "ئەسەن یۆرت" لە تورکیا بە تۆمەتی گەندەڵی دراوی
تشرینی یهکهم 20, 2026 16:16جان ئاکسۆی کە وەکوو بەرپرسی شارەوانی ئەسین یۆرتی ئەستەمۆڵ دەستنیشان کرابوو لە جەنگەی لێکۆڵینەوەی دادەوانی سەبارەت بە سکاڵاکانی تایبەت بە گزیکاری لە تەندەرەکان و وەرگرتنی بەرتیل لەسەر پۆستەکەی وەلانرا.
-
درێژەی تۆڵەسەندنەوەی سیاسیی قلیچدارئۆغڵوو؛ ٤٨ کەسایەتیی نزیک لە ئوزگور ئۆزەل لە پارتەکەی دەرکران
تشرینی یهکهم 18, 2026 16:12ئەنجوومەنی باڵای دیسیپلینی جەهەپە لە کۆبوونەوەی ١٦ی ئۆکتۆبەر دۆسییەی پەنجا کەسی تاووتوێ کردو لە کۆتاییدا، دەنگی دا بە دەرکردنی هەمیشەیی چل وهەشت کەس لە پارتەکەیان. ژمارێک کەسایەتی پلەبەرز و بەڕێوەبەرانی خولی سەرۆکایەتیی ئوزگور ئۆزەلیش لەنێو کەسانی دەرکراو دابوون.
-
نەیارەتیی گەورەترین پارتی خەنیمی ئەردۆغان لەگەڵ ناردنی هێز بۆ یەمەن
تشرینی یهکهم 17, 2026 14:35سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا(جەهەپە) وەک گەورەترین پارتی خەنیمی ئەردۆغان وێڕای نەیارەتیی لەگەڵ ناردنی هێز بۆ یەمەن بۆ پشتگریی لە ریاز، ئەو بابەتەی بە گەڵاڵەی ترەمپ زانی بەمەبەستی دابینکردنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکاو رژێمی زایۆنیستی.
-
پێکدادانی پاسێکی گەشتیاری لەگەڵ لۆرییەک لە تورکیا بە ١١ کوژراو
تشرینی یهکهم 11, 2026 19:07بەهۆی پێکدادانی توندی پاسێکی هەڵگری گەشتیاران لەگەڵ لۆرییەک لە پارێزگای مانیسای تورکیا، ١١ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٧ کەسیش بریندار بوون کە دۆخی تەندروستیی یەکێک لە بریندارەکان ناجێگیرە.
-
سەرۆکی پارتی بزاڤی نیشتمانیی تورکیا: پێویستە جارێکی دیکە ئەردۆغان ببێتەوە سەرۆک کۆمار
تشرینی یهکهم 07, 2026 18:51سەرۆکی پارتی بزاڤی نیشتمانیی تورکیا(مەهەپە) وتی: داواکاریمان ئەوەیە کە ئەگەر سەرۆک کۆمار بەباشی بزانێ و پەرلەمانی تورکیاش ئیرادەی یاسایی خۆی لەوبارەوە پیشان بدا، بەربژێری سەرۆک کۆماریی هاوپەیمانیی جمهوور جارێکی دیکە رەجەب تەییب ئەردۆغان بێ.