-
کاراسو: یاساپەسەن کراوە؛ بەڵام پرۆسەی ئاشتی هێشتا لە پشت دەرگا داخراوەکانەوەیە
تشرینی یهکهم 06, 2026 15:09ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکاری کەجەکە بە ئاماژە بەوەی کە دوای نزیکەی دوو مانگ یاسای چوارچێوە نەگەیشتووەتە ئەنجام، وتی کە درەنگ جوڵانەوەی حکومەت لە چالاککردنی میکانیزمەکانی جێبەجێکردن، متمانەی بە پرۆسەی ئاشتی لاواز کردووە.
-
تورکیا ڕێژەی هەڵاوسانی ساڵانەی سەتی ٢٩.٧٣ ڕاگەیاند
تشرینی یهکهم 05, 2026 18:20ڕێکخراوی ئاماری تورکیا، ڕێژەی هەڵاوسانی ساڵانەی ئەو وڵاتەی لەمانگی سیتپتەمبەردا سەتی ٢٩.٧٣ راگەیاند.
-
دیداری شاندی ئیمرالی دەم پارتی لەگەڵ جێگری سەرۆکی تورکیا
تشرینی یهکهم 04, 2026 19:01ئەندامانی شاندەکەی ئیمرالی، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ جەودەت یەڵماز، جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا، دەستیان دایە لێکدانەوەی چالاکییەکانی “دەستەی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن” و چوار لیژنە لاوەکییەکەی.
-
میدحەت سەنجەر: پرۆسەی ئاشتی زیاتر لە هەر شتێک پێویستی بە متمانەیە
ئهیلوول 27, 2026 18:51میدحەت سەنجەر، نوێنەری دەم پارتی، لە دیدارەکانی خۆیدا لە وڵاتی سویسڕا جەختی کردەوە کە بەرەوپێشچوونی پرۆسەی ئاشتی، پێویستی بە پێکهێنانی متمانە لە نێوان لایەنەکاندا هەیە و حکومەتی تورکیا دەبێ ئەم پرۆسەیە لە چوارچێوەیەکی یاسایی و لەسەر بنەمای دەستوور بەرەوپێش ببات.
-
ئەردۆغان: ئەمریکا و کۆمەڵگای جیهانی دەبێ ڕژێمی زایۆنی ناچار بکەن بە پابەندیی بە گەڵاڵەی غەززە
ئهیلوول 26, 2026 12:20ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا کە لە نیۆیۆرکدایە، لە لێدوانێکدا پێیداگرت کە ڕژێمی زایۆنی ئێستاش هەر بەردەوامە لە پەلامارەکانی بۆ سەر غەززە و گەڵاڵەی ئاشتی غەززە لاواز دەکات و کۆمەڵگای جیهانی بە تایبەت ئەمریکا دەبێ ئەم ڕژێمە ناچار بکات بە پابەندبوونی بە گەڵاڵەی غەززە.
-
بزووتنەوەی نوجەبا: خۆڕاگری و حەشدی شەعبی هەر دەمێننەوە
ئهیلوول 22, 2026 18:29جێگری سەربازیی بزووتنەوەی نوجەبا وتی: خۆڕاگری و حەشدی شەعبی بە پێچەوانەی خواستی دۆناڵد ترامپ و تۆماس باراک دەڵاڵە زایۆنییەکەی، هەر دەمێننەوە. عەبدولقادر کەربەلایی وتیشی: ئێمە بەبێ بچووکترین شک و گومانێک پاشەکشە ناکەین و تا هەتایە پشتیوانی نیشتمان، سەروەری و پیرۆزایەتییەکانمان دەمێنینەوە تا ئەوەی کە سەرکەوین یان لەم ڕێگەیەدا شەهید بین.
-
ئەردۆغان: ڕژێمی زایۆنی بە درۆ و دنەدان ڕێگری لە ئاشتی دەکات
ئهیلوول 08, 2026 17:20سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنی بە درۆ و دەلەسە و کردەوەی تێکدەرانە هەوڵەکانی کۆتایی هێنان بە شەڕی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی لە دژی ئێران لاواز و ناکارامە دەکات.
-
هاوسەرۆکی دەم پارتی: بۆ ئیدارەی تورکیا ئامادەین، ئامانج بنیاتنانی کۆماری دیموکراتیکە
ئهیلوول 07, 2026 10:18"تونجەر بەکرخان" هاوسەرۆکی دەم پارتی، لە پێنجەمین کۆنگرەی ئاساییی ئەو پارتە ڕایگەیاند کە دەم پارتی بۆ دەسپێکردنی قۆناخێکی تازە ئامادەیەو بەنیازە، لە دەسەڵات و ئیدارەی تورکیادا، رۆڵ ببینێ. ناوبراو هەروەها کۆماری دیموکراتیکی بەئامانجی سەرەکیی ئەو پارتە ناوبردو جەختی کرد؛ ئەو کۆنگرە، دەسپێکی پرۆسەی دامەزراندنی کۆماری دیموکراتیک دەبێ.
-
کاردانەوەی تورکیا بە هەڵوێستی وەزارەتی دەرەوەی ڕژێمی زایۆنی دژ بە ئەردۆغان
ئاب 30, 2026 19:10وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە کاردانەوە بە هەڵوێستی وەزارەتی دەرەوەی ڕژێمی زایۆنی دژ بە ئەردوغان ڕایگەیاند: ئەو درۆ و دەلەسە و تۆمەتانەی دەخرێنە پاڵ سەرۆک کۆماری ئێمە، لە ڕاستیدا بیر و بۆچوونی ترسنۆکانە و بێمانای کاربەدەستانی ئێستای ڕژێمی زایۆنی دەردەخەن بەتایبەت نەتانیاهۆی سەرۆکی ئەم ڕژێمە.
-
ژووری بازرگانی ئێران لە پێشانگای پیشەسازیی خۆراکی ئەستەموڵ
ئاب 30, 2026 13:34ژووری کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ چوارەمین ساڵی لەسەریەک لە پێشانگای پیشەسازی و تەکنەلۆژیای خۆراکی ئێف ئیستانبوڵ لە ناوەندی پێشانگای نێودەوڵەتی ئەستەموڵ ناسراو بە (IFM) بەرپا کرا.