تورکیا
-
خۆپیشاندانی گەورەی دژی ئەردۆغان لە ئەستەموڵ
کانونی یهکهم 13, 2021 04:00هەزاران تورکیەیی ئەمڕۆ یەکشەمە لە گۆڕەپانی کارتالی ئەستەموڵ لە ژێر باراندا و بۆ دژایەتی لە گەڵ بەرزبوونەوەی نرخەکان و هەژاری، خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد و سیاسەتە ئابوورییەکانی ئەردۆغانیان ئیدانە کرد.
-
ئۆمیکرۆن گەیشتە تورکیا
کانونی یهکهم 12, 2021 14:04گۆڕاوی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناسراو بە ئۆمیکڕۆن لە تورکیاش بینرا .
-
کچە چالاکوانێکی کورد بەهۆی ئەشکەنجە لە زیندانەکانی تورکیا گیانی لە دەستدا
کانونی یهکهم 11, 2021 10:04کچە کوردێکی تەمەن ٢٨ ساڵ لە ژێر ئەشکەنجەدانی جنسی و جەستەیی و دەروونی لە زیندانی کاندێرا لە تورکیا گیانی لە دەستدا.
-
خەڵاتی مافی مرۆڤ بەخشرایە سەلاحەدین دەمیرتاش
کانونی یهکهم 10, 2021 22:50شاری «ڤایمەر»ی وڵاتی ئەڵمانیا خەڵاتی ساڵانەی مافی مرۆڤی بە سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان «هەدەپە» بەخشی.
-
ھێزمەند کردنی پەیوەندیی ئابووری، تەوەرەی دیداری قاڵیباف و ئەردوغان
کانونی یهکهم 10, 2021 18:32سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە دیدار لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی بەرز کردنەوەی ئاستی ھا.کاریی ئابووریی نێوان ئێران و تورکیا وتی: یەڵگەی تۆکمەی ھاوکارییەکانی دوو وڵات خەریکی یەکلایی دەکرێتەوە کە ئەمەش ھێمای خواستی بەبڕشتانەی ھەردووک لایە بۆ پەرە پێ دانی پەیوەندییەکانیان.
-
ئەردوغان: ڕێگای چەسپاندنی ئاشتییەکی ھەمیشەیی لە فەلەستین دا دامەزرانی دەوڵەتێکی سەربەخۆیە
کانونی یهکهم 10, 2021 16:55سەرۆک کۆماری تورکیا دامەزرانی دەوڵەتێکی سەربەخۆ بە پارێزرانی دەستەڵاتی فەلەستین و بە پێتەختایەتیی قودسی، بە تاکە ڕێگای چەسپێندرانی سەقام و ئاشتییەکی پاوەجێ لە فەلەستین دا زانی.
-
قاڵیباف: پەرلەمانەکانی ئێران و تورکیا ڕۆڵێکی گرینگیان لە بەرز کردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات ھەیە
کانونی یهکهم 08, 2021 22:47سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران جەختی کرد: پەرلەمانەکانی ئێران و تورکیا ڕۆڵێکی گرینگیان لە بەرز کردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات ھەیە.
-
سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی قەتەر گەییشتە دەوحە
کانونی یهکهم 07, 2021 08:35«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی دووشەممە بە یاوەریی شاندێک بۆ بەشداری کردن لە دانیشتنی لێژنەی باڵای ستراتژیی ئەم وڵاتەو قەتەر گەییشتە دەوحە.
-
ئەردۆغان : سەرۆکی جەھەپە بۆی نیە سەردانی دامەزراوە حکومیەکان بکات
کانونی یهکهم 06, 2021 18:54رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رەخنەی لە کەمال کلیچدار ئۆغلۆی سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (CHP) گرت کە بەبێ مۆڵەت سەردانی دامەزراوە حکومییەکان دەکات و رایگەیاند، رێگە بە سەرۆکی جەهەپە نادرێت دەستوەردان لەدامەرزاوە دەوڵەتییەکاندا بکات.
-
پوچەڵکرانەوەی ھەوڵی تیرۆری رەجەب تەییب ئەردۆغان
کانونی یهکهم 05, 2021 01:15ڕهجهب تهیب ئهردۆغانى سهرۆککۆمارى تورکیا له ههوڵێکى کوشتن ڕزگارى بوو، بهپێى ههواڵى میدیا ناوخۆۆیهکانى تورکیا ههوڵهکه لهڕێگهى چاندنى بۆمبێکهوه بووه لهو شوێنهى ئهردۆغان وتارى تێدا پێشکهش دهکات.