-
بەردەوامیی ناکۆکیی نێوان تورکیاو ئەمریکا لە سەر کڕینی فڕۆکەشەڕکەرەکانی «ئێف_٣٥»
تشرینی یهکهم 21, 2021 11:10سەرۆک کۆماری تورکیا داوای قەرەبووی ماددی و گەڕاندنەوەی پارەی ئەم وڵاتەی کرد لەگەڵ ھەڵوەشانەوەی گرێبەستی کڕینی فڕۆکەی شەڕکەری «ئێف_٣٥» لە لایەن ئەمریکاوە.
-
تەفروتوناکرانی تۆڕێکی سیخوڕیی موساد لە تورکیا
تشرینی یهکهم 21, 2021 13:00ڕێکخراوەی ھەواڵگریی تورکیا «میت»، تۆڕێکی سیخوڕیی ڕژێمی زایونی (موساد)ی کە لەو وڵاتەدا بە شێوەیەکی بەربڵاو خەریکی چالاکی نواندن بوو، تەفروتونا کرد.
-
ڕوودانی تەقینەوە لە ئانکارا
تشرینی یهکهم 20, 2021 10:29سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان باسی ڕوودانی تەقینەوەیەکیان کردووە لە ئانکارای پێتەختی تورکیا.
-
ڕاپێچ کرانی ١٥٨ لەشکریی تورکیا بە تۆوەتی پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوەکەی گوێلەن
تشرینی یهکهم 19, 2021 13:05دادئەستێنەکانی تورکیا فەرمانی گیرانیان بۆ ١٥٨ کەسی گومانلێکراو لەوانە ٣٣ سەرباز دەرکرد بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ بزوتنەوەی گوێلەن.
-
دادگای پێداچوونەوەی ئەمریکا لە سەر بەرژەوەندیی کورد و دژی ئەردۆغان دەنگیدا
تشرینی یهکهم 17, 2021 03:53دادگای پێداچوونەوەی ئەمریکا لە سەر بەرژەوەندی کوردەکانی دژی ئەردۆغان دەنگیدا و داخوازیی دەوڵەتی ئەردۆغان بۆ شوێنگیری کردەوەی کوردە ناڕازییەکانی دانیشتووی ئەمریکای ڕەت کردەوە.
-
قەیرانی لیرەی تورکی بەردەوامە و ئەردۆغان بە تۆمەتباری سەرەکی دەزانرێت
تشرینی یهکهم 16, 2021 14:35حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیا سەرزەنشتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دەکەن بەهۆی دابەزینی بەردەوامی بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر دراوە بیانییەکان، تۆمەتباری دەکەن بەوەی هۆکاری داڕمانی نرخی لیرەیە بەهۆی سیاسەتی هەڵەی ئابوری و دەستوەردانە بەردەوامەکانی لە بانکی ناوەندیی تورکیا.
-
بەردەوامیی سنوور بەزاندنەکانی سوپای تورکیا لە خاکی عێراق و سووریا
تشرینی یهکهم 15, 2021 10:12وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ڕایگەیاند: لەشکریانی ئەم وڵاتە لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوو ١٦ ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان «پەکەکە» و یەکینەکانی پاراستنی گەل «یە پە گە»یان لە باکووری عێراق و سووریا کوشتووە.
-
بەردەوامیی دابەزینی بایەخی دراڤی نیشتیمانیی تورکیا
تشرینی یهکهم 14, 2021 17:17ڕەوتی دابەزینی بایەخی لیری تورکیا ئەم جارەیان بە وەلانانی شەوانەی یاریدەرانی بانکی ناوەندی لە لایەن «ڕەجەب تەیب ئەردوغان»ەوە بەردەوام کرا.
-
خۆسازدانی تورکیا بۆ ھاوکاری لەگەڵ تالیبان
تشرینی یهکهم 14, 2021 05:53باڵوێزی تورکیا لە کابۆل باسی ئامادە بوونی وڵاتەکەی کرد بۆ ھاوکاری لەگەڵ وەزارەتی دادی تالیبان.
-
ھێرشی تیرۆریستیی داعش بە ھاواھەنگیی دەوڵەتی ئانکارا
تشرینی یهکهم 13, 2021 17:34میدیاکانی تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە نووسیان: ڕاپۆرتێکی نھێنییی دامەزراوەی ھەواڵگریی یەکێتیی ئەورووپا ئەوەی لە قاو داوە کە پارتی دەستەڵاتداری دادو گەشەی تورکیا دوو چەکداری تیرۆریستی داعشی بۆ ئەنجام دانی ھێرشی ڕەشەکوژانە لە ئانکارادا بەکار ھێناوە.