-
گیرانی 247 کەس بە تاوانی سازکردنی نادروستی بیناکان لە تورکیا
ئادار 07, 2023 06:36لە درێژەی شەپۆلی گرتنی بەڵێندەرانی گومانلێکراو بە ڕۆنان و سازکردنی نادروستی بیناکان لە شارە بوومەلەرزەلێدراوەکانی تورکیا تا ئێستا 247 کەس بە بڕیاری دادگاکانی ئەم وڵاتە گیراون .
-
لەترسی بوومەلەرزە هەژمارێک لە خەڵکی ئەستەنبوڵ بەرەو شارەکانی تر کۆچ دەکەن
ئادار 05, 2023 08:15دوای رووداوی بومەلەرزە وێرانکەرەکەی رۆژی 6ی شوباتی تورکیاو کە بەهۆیەوە دەیان هەزار کەس گیانیان لەدەستدا، هەروەک هۆشداریی بەردەوامی پسپۆڕانی بواری جیۆلۆجی لە سۆنگەی مەترسیی روودانی بەمەلەرزەیەکی بەهێز لە ئەستەنبووڵ هەیە، بەشێک لە دانیشتووانی شاری ئەستەنبوڵ بەرەو شارەکانی تری تورکیا دەستیان بە کۆچکردن کردووە و دەیانەوێت خۆیان لە مەترسیی و ئەگەری هەر بوومەلەرزەیەک بپارێزن.
-
داخوازی بۆ دامەزراندنی "مۆزەخانەی شەرم" لە تورکیا
ئادار 02, 2023 08:57"تولای حاتەم ئوغلاری" نوێنەری هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا وێڕای ڕەخنەی تووند لە کارنامەی پارتی دەسەڵاتدار، خوازیاری کردنەوەی مۆزەخانەی شەرم بوو بۆ نیشاندانی کاری سەرشۆڕانەی حکومەت لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکاندا.
-
ئەردۆغان : هەڵبژاردنەکان لە 14ی ئایاردا بەڕێوەدەچێت
ئادار 01, 2023 18:29ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و یاسادانان لە تورکیا لە 14ی ئایاردا بەڕێوەدەچێت، وەک ئەوەی پلانی بۆ دانرابو، سەرەڕای ئەو بومەلەرزە وێرانکەرەی لە 6ی شوباتدا تورکیا و سوریای گرتەوە.
-
ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا نەیانتوانیوە لەسەر بەربژێرێکی هاوبەش ساغ بنەوە
شوبات 27, 2023 08:51ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا ناکۆکیان زۆرە و تانها نەیانتوانیوە لەسەر بەربژێرێکی هاوبەش ساغ بنەوە.
-
لە ئەنجامی بوومەلەرزە کلیسایەک لە تورکیا ڕووخا
شوبات 26, 2023 20:00بەهۆی بوومەلەرزەکانی «قەهرەمانمەرەش»ەوە کە بە "کارەساتی سەدە" ناودەبرێت، کلیسای ئۆرتۆدۆکسی رۆمەکان لە قەزای «ئانتاکیا»ی سەربە پارێزگای «هاتای» داڕووخاوە.
-
شەڕی ئۆکرانیا، تەوەرەی گفتوگۆی تەلەفۆنیی نێوان ئەردۆغان و پوتین بوو
شوبات 25, 2023 20:04«ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆک کۆماری تورکیا و «ڤلادیمێر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیا، ئێوارەی ڕۆژی هەینی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان سەبارەت بە شەڕی ئۆکرانیا و بوومەلەرزەکەی ئەم دواییەی باشووری تورکیا ئەنجامدا.
-
زیادبوونی ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا
شوبات 25, 2023 19:56ڕێکخراوی بەڕێوەبردنی قەیران و کارەساتی سروشتیی تورکیا (ئافاد) ڕایگەیاند: ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکەی ئەم وڵاتە بۆ زیاتر لە ٤٤ هەزار و ٢١٨ کەس زیادی کردووە.
-
ستایشی هاوکارییەکانی ئێران بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی تورکیا
شوبات 25, 2023 18:55کونسولی گشتیی تورکیا لە مەشهەد، ناوەندی پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی (باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران) هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە یارمەتیدانی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی ئەم وڵاتە بەرز نرخاند.
-
پلاندانەری تەقینەوە تیرۆریستییەکەی ئەستەمۆڵ لە سوریا کوژرا
شوبات 24, 2023 19:40سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا دەڵێن: ڕێکخراوی هەواڵگریی تورکیا (میت) لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە سوریا توانی پلاندانەری تەقینەوە تیرۆریستییەکەی ئەستەمۆڵ بکوژێت.