وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا پێیداگرت کە لە دەسپێکی پەلاماری ئوکراین بۆ سەر ناوچەی کۆڕسک، ٥٨٠٠ ئەفسەر و سەربازی ئوکراینی کوژراون.
نێودەوڵەتی پیشاندەری ئەوەیە کە کۆمپانیایەکی گەورە بیمەی وڵاتی فەرەنسا بە ناوی ئاکسا سەرمایەنانەوەکانی لە پێنج بانکی ڕژێمی ئیسراییل و گەورەترین کۆمپانیای چەکسازیی ئەم ڕژێمە بە ناوی "ئێلبیت سیستەم"ـی راگرتووە.
دادئەستێنی باڵای دیوانی نێونەتەوەیی سزاکان داوای لە دادوەرەکانی دیوانی نێونەتەوەیی سزاکان کرد بەخێرایی بڕیار بدەن لەسەر دەست بەسەرکردنی بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنیستی و یواوگاڵانتی وەزیری شەڕی ئەو ڕژیمە.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە پەکەیجی یارمەتی سەربازی نوێی واشینگتۆن بە کی یف بایی ١٢٥ ملوێن دۆلارە.
کۆمیتەی "نەهێشتنی هەڵاواردنی نەژادیی نەتەوە یەکگرتووەکان" بە دەربڕینی نیگەرانی لە چوونەسەری ئاستی نەفرەت و بێزاریی و دژایەتی کردنی بیانیەکان لە ئینگلیز، خوازیاری وەستانی ئەو دۆخە لە ئینگلیز بوو.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وتی؛ هێزگە ئەتۆمییەکانی زاپرۆژیا و کۆرسک بوونەتە ئامانجی هەڵمەتە تیرۆریستییەکانی کییەف.
بەڕێوەبەری گشتیی بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن وتی: دوژمنی زایۆنی لە کەشێکی پڕترس و تۆقان چاوەڕێی ئۆپەراسیۆن و وەڵامی حیزبوڵا بۆ سەندنەوەی تۆڵەی تیرۆری شەهید فواد شوکر و وەڵامی ئێران بە جەنایەتی تیرۆر کردنی شەهید ئیسماعل هەنییەیە.
وتەبێژی ئاژانسی فریاکەوتن و کاردۆزێنەوەی ئاوارە فەلەستینیەکان ئانرووا وتی: مردن تەنیا ڕاستی ئاشکرا و حاشا هەڵنەگرە بۆ ٢ملیۆن وچوارسەد کەسی فەلەستینی کە لە کەرتی غەززە دەژین .
پۆلیسی ئەمریکا لەگەڵ ناڕازیانی پشتیوانی فەلەستین کە لەبەردەم کۆنسولخاقنەی ڕژێمی زایۆنی لە شاری شیکاگۆ کۆببونەوە، تیکەڵچوو و ژمارەیەک لەوانیان دەسگیر کرد.
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند ، ڕژێمی ئیسرائیل بۆ نزیک بە سەتی هەشتاو شەش لە ناوچەکانی کەرتی غەززە کە لە ژێر گەمارۆ دان دەستوری چوڵ کردنی دەرکردووە.