بەردەوامیی مانگرتنی پێنج ڕۆژەی پزیشکان لە ئینگلیز
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i442838-بەردەوامیی_مانگرتنی_پێنج_ڕۆژەی_پزیشکان_لە_ئینگلیز
هەزاران پزیشک لە ئینگلیز لە ڕۆژی هەینییەوە مانگرتنێکی پێنج ڕۆژەیان دەست پێ کردووە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 16, 2025 14:55 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی مانگرتنی پێنج ڕۆژەی پزیشکان لە ئینگلیز

هەزاران پزیشک لە ئینگلیز لە ڕۆژی هەینییەوە مانگرتنێکی پێنج ڕۆژەیان دەست پێ کردووە.

پزیشکانی ئینگلیز بۆ سێزدەهەمین جارە لە ساڵی ٢٠٢٣ـەوە لە کاردانەوە بە حەقەدەستی کەم و قەیرانی کەمبوونی پیشەی فێرکاری لە سیستەمی دەرمانیی ئەم وڵاتە دەستیان داوەتە مانگرتن. وەزیری تەندرووستیی ئینگلیز ئەم مانگرتنەی بە شانۆیەکی سیاسی وەسف کردووە، بەڵام سەندیکای پزیشکانی ئەم وڵاتە سوورە لە سەر ئەوەی کە بەرزکردنەوەی ٢٦%ی مووچە و حەقەدەست تەواو پێویستە بۆ ئەوەی ئەم چینەی کۆمەڵگا توانای کڕینی ڕاستینەی بە دەست بێنێتەوە . ڕکابەریی قورس لە سەر پیشە فێرکارییەکانیش بۆتە هۆی ئەوەی کە زۆرێک لە پزیشکان کارێکی هەمیشەییان بە نسیب نەبێ.