شەڕ و پێکدادانی قورس لە باکووری سوودان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i442835-شەڕ_و_پێکدادانی_قورس_لە_باکووری_سوودان
شەڕ و پێکدادانی قورسی نێوان سوپا و هێزەکانی کاردانەوەی خێرا لە کۆردۆفان بەردەوامە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 16, 2025 14:06 Asia/Tehran
  • شەڕ و پێکدادانی قورس لە باکووری سوودان

شەڕ و پێکدادانی قورسی نێوان سوپا و هێزەکانی کاردانەوەی خێرا لە کۆردۆفان بەردەوامە.

سوپای سودان بە مەبەستی دەسگرتن بە سەر ناوچەگەلێکی زیاتری کۆردۆفان دەستی داوەتە بەڕێکردنی هێزێکی یەکجار زۆر بۆ ئەم ناوچەیە. سەرچاوە سەربازییەکان لە وڵاتی سودان رایانگەیاندووە کە سوپا توانیویەتی دەست بگرێ بە سەر ژمارێک لە ناوچەکاندا. سودان لە ئاپریلی ٢٠٢٣ـەوە بۆتە گۆڕەپانی شەڕ و پێکدادای خوێناوی لە نێوان سوپا و هێزەکانی کاردانەوەی خێرا، شەڕێک کە ژیانی بە ملوێنان مرۆڤی خستۆتە مەترسییەوە. قەیرانی سوودان تەنیا بە مەرگ و ئاوارەبوونی بەرتەسک نابێتەوە، ئابووری ئەم وڵاتە تەواو تیاچووە، ڕاژەکاری تەندرووستی و سیستەمی خوێندنی داخراوە و خەڵک تووشی کەمبوونێکی تۆقێنەری خۆراک و دەرمان بوونەتەوە.