-
سەرۆک کۆماری عێراق :وەفای راستەقینە بۆ گەلەکەمان چارەسەری هەڵە کهڵهکهبوهکان و گەرەنتی دوبارە نەبونەوەی کارەساتەکانە
ئاب 30, 2022 13:41«بەرهەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق پەیوەست بە بارودۆخی ئێستای وڵاتەکەی بابەتێکی بڵاو کردووەو ڕایگەیاند: وەفای راستەقینە بۆ گەلەکەمان چارەسەری هەڵە کهڵهکهبوهکان و گەرەنتی دوبارە نەبونەوەی کارەساتەکانە.
-
ھادی عامری:دەستپێشخەرییەکەی موقتەدا سەدر شایەنی پێزانین و ستایشکردنە
ئاب 30, 2022 17:47سهرۆکی هاوپهیمانیی فهتح رایگهیاند: دەستپێشخەرییەکەی موقتەدا سەدر بۆ کۆتایی هێنان بە توندوتیژیی چەکداری دەستپێشخەرییەکی بوێرانەیە کە شایەنی پێزانین و ستایشکردنە.
-
موقتەدا سەدر: داوای لێبوردن لە خەڵکی عێراق دەکەم
ئاب 30, 2022 14:14ڕێبەری ڕەوتی سەدر وێڕای داوای لێبوردنی لە گەلی عێراق لەبەر بشێوی و کوشت و بڕەکان، داوای لە لایەنگرانی کرد لەماوەی کاژێرێکدا لە ناوچەی سەوزی بەغدا بکشێنەوە.
-
بەیاننامەی سوپای عێراق لە بارەی کەوتنی چەند ڕۆکێتێک لە ناوچەی سەوزی بەغدا
ئاب 30, 2022 10:53ناوەندی ڕاگەیاندنی سەربازیی سوپای عێراق جەختی کرد: چەند کاژێرێک لەمەوبەر، باڵوێزخانەی ئەمریکا کە دەکەوێتە ناوچەی سەوزی بەغدا، بە ھۆی چوار موشەکەوە کرایە ئامانج.
-
ھەڵکشانی ژمارەی قوربانیانی پێکدادانەکانی عێراق
ئاب 30, 2022 04:06ئاژانسی هەواڵدەریی رۆیتەرز باسی ھەڵکشانی ژمارەی قوربانیان لە شەڕ و پێکدادانەکانی رۆژی دووشەممەی عێراقی کردووە بۆ ٢٠ کوژراو و ٣٥٠ بریندار.
-
محەمەد حەلبوسی:ئەوەی ئێستا لە عێراقدا ڕوودەدات ترسێنەرەو ناکرێت لەئاستی دا بێدەنگ بین
ئاب 30, 2022 01:13محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ڕۆژی دووشەممە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە بشێوییەکانی بەغداو شارەکانی دیکەی عێراق رایگەیاند: ئەوەی ئێستا لە عێراقدا ڕوودەدات ترسێنەرەو ناکرێت لەئاستی دا بێدەنگ بین.
-
مستەفا کازمی: بهههموو شێوهیهک تهقهکردن لهخۆپیشاندهران قهدهغهیه
ئاب 30, 2022 00:19«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرکردەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ژمارهیهک بڕیاری لهبارهی دۆخی ئێستای وڵاتەکەیەوە دهرکرد و تیای دا ھەرچەشنە تهقهکردنێکی له خۆپیشاندهران بە قهدهغه ڕاگەیاند.
-
١٢ کوژراوو ٢٠٠ بریندار لە ئەنجامی بشێوییەکانی عێراق
ئاب 29, 2022 22:59میدیاکانی عێراق ڕایانگەیاندووە: ١٢ کەس لە خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ناڕەزامەندانەی ڕۆژی دووشەممە لە ناوچەی سەوزی بەغدا کوژراون و ٢٠٠ کەسی دیکەش بریندار بوونە.
-
میسر و جهزائیر پەرۆشی ڕەوشتی ئاڵۆزی عێراقن
ئاب 29, 2022 21:47دوو وڵاتی عەرەبیی میسر و جهزائیر داوا له لایهنه عێراقییهکان دهکهن به گفتوگۆ چارهسهری ناکۆکییهکانیان بکهن.
-
موقتەدا سەدر مانی لە خواردن گرت
ئاب 29, 2022 20:14«حەسەن عەزاری» کەسایەتیی نزیک لە موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدری عێراق رایگەیاند: ئەمشەو موقتەدا سەدر مانی لە خواردن گرتووە و تا توندوتیژیەکانی عێراق ڕانەگیردرێن، مانگرتنەکەشی ناشکێنێت.