-
کۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی کازمی لە گەڵ به‌رپه‌رسه ئه‌منییه‌کانی عێراق
ئاب 29, 2022 14:26مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه چه‌کداره‌کانی عیراق سه‌رپه‌رشتی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌په‌له‌ی به‌رپرسه ئه‌منییه باڵاکانی کرد لە بارەگای ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان به‌مه‌به‌ستی هێور کردنه‌وه‌ی دۆخه‌که.
-
یۆنامی داوای هێورکردنەوەی بارگرژییەکانی عێراق دەکات
ئاب 29, 2022 18:20یۆنامی داوا لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەکات کار لەسەر هێورکردنەوەی بارگرژییەکان بکەن.
-
ئایەتوڵڵا سیستانی لەماوەی چەند کاتژمێری داهاتوودا بەیاننامەیەک لەسەر ڕووداوەکانی ئەمڕۆی بەغدا دەردەکات
ئاب 29, 2022 16:59 سەرچاوەیەک ڕایگەیاند، ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان لەماوەی چەند کاتژمێری داهاتوودا بەیاننامەیەک لەسەر ڕووداوەکانی ئەمڕۆی بەغدا دەردەکات.
-
دوو خۆپیشاندەر لە بەغدا کوژران
ئاب 29, 2022 16:53بەهۆی تەقەى هێزە ئەمنییەکان دوو خۆپیشاندەر لەناوچەى سەوزو لەبەردەم باڵەخانەى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق کوژران.
-
قەدەغەی هاتوچۆی گشتی لە زۆربەی پارێزگاکانی عێراق ڕاگەیەندرا ، سەرجەم گەشتە ئاسمانیەکانیش راگیران
ئاب 29, 2022 16:51 فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق قەدەغەی هاتووچۆی گشتی لە زۆربەی پارێزگاکانی عێراق راگەیاند.
-
باڵوێزخانەی ئێران لە عێراق: هاووڵاتیانی ئێرانی سەفەری بەغدا، کازمەین و سامڕا نەکەن
ئاب 29, 2022 16:45باڵوێزخانەی ئێران لە بەغدا رایگەیاند کە هاووڵاتیانی ئێرانی لە سەفەری بەغدا، کازمەین و سامڕا خۆببوێرن .
-
لە بەغدا قەدەغەی هاتوچۆی گشتیی راگێندرا
ئاب 29, 2022 14:13 خۆپیشاندانی لایەنگرانی ڕەوتی سەدر لە بەغداد بەردەوامی هەیە، کە بەشێک لە بەربەستە کۆنکرێتییەکانى ناوچەى سەوزیان شکاند و لە ئێستاشدا گەمارۆی کۆشکی کۆمارییان داوە.
-
کازمی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەڵپەسارد
ئاب 29, 2022 14:06بەهۆی خۆپیشاندانی لایەنگرانی سەدر کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
-
لاگرانی سەدر چوونە نێو یەکێک لە کۆشکەکانی سەرۆکایەتی کۆمارى عێراق
ئاب 29, 2022 14:00خۆپیشاندەرانی شاری بەغداد چونە نێو یەکێک لە کۆشکەکانی سەرۆکایەتی کۆمارەوە لە ناوچەی سەوز، تا ئێستا نەیانتوانیوە بگەنە کۆشکی کۆماریی عێراق.
-
موقته‌دا سه‌در وازهێنانی هه‌میشه‌یی له کاری سیاسی ڕاگه‌یاند
ئاب 29, 2022 11:24به‌ر لهکۆتاییهاتنى ئه‌و واده‌یه‌ى بۆ لایهنهکانو دادگاى باڵاى فیدراڵى دیاریکردبوو بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان، له‌په‌یامێکدا وازهێنانى له‌پرۆسه‌ى سیاسیی عێراق ڕاگه‌یاندو بڕیاریدا سه‌رجه‌م باره‌گاکانى رەوتەکەی له‌عێراق دابخات.