لاگرانی سەدر چوونە نێو یەکێک لە کۆشکەکانی سەرۆکایەتی کۆمارى عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i410813-لاگرانی_سەدر_چوونە_نێو_یەکێک_لە_کۆشکەکانی_سەرۆکایەتی_کۆمارى_عێراق
خۆپیشاندەرانی شاری بەغداد چونە نێو یەکێک لە کۆشکەکانی سەرۆکایەتی کۆمارەوە لە ناوچەی سەوز، تا ئێستا نەیانتوانیوە بگەنە کۆشکی کۆماریی عێراق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 29, 2022 14:00 Asia/Tehran
  • لاگرانی سەدر چوونە نێو یەکێک لە کۆشکەکانی سەرۆکایەتی کۆمارى عێراق

خۆپیشاندەرانی شاری بەغداد چونە نێو یەکێک لە کۆشکەکانی سەرۆکایەتی کۆمارەوە لە ناوچەی سەوز، تا ئێستا نەیانتوانیوە بگەنە کۆشکی کۆماریی عێراق.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ خۆپیشاندەرانی ڕەوتی سەدر دوای چونیان بۆ نێو باڵەخانەو دەزگا فەرمیەکانی بەغدا، چونەتە نێو یەکێک لە کۆشکەکانی سەرۆکایەتی کۆمارەوە کە لە ناوچەی سەوزی شاری بەغدایە.ئەو کۆشکەی سەرۆکایەتی کۆمار کە لە ناوچەی سەوزە ناوی کۆشکی بەغداد " قصر بغداد" ە.

دواى په‌یامى وازهێنانى موقته‌دا سه‌در له‌سیاسه‌تکردن لایه‌نگرانى چونه‌وه‌ نێو ناوچه‌ى سه‌وزو هه‌ڵده‌ده‌ن بگه‌نه‌ سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌ حکومیه‌کان.