-
عێراق سکاڵا لە سەر تورکیا تۆمار دەکات
تهمووز 21, 2022 23:04سەرۆک وەزیرانی عێراق شەوی ڕابردوو لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە کۆبووەوە و لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆشداریی توند دەدرێتە تورکیاو لەئەنجام دا سکاڵاشی لەسەر تۆماردەکرێت.
-
ژووری بازرگانیی دیالە فەرمانی بایکۆت کردنی کەل و پەلی تورکیای دەرکرد
تهمووز 22, 2022 03:19ژووری بازرگانیی دیالەی عێراق بە دەرگردنی ئاگاداری نامەیەک داوای لە تەواوی بازرگانانی ئەم پارێزگایە کرد کە لە وەڵامی ھێرشە خوێناوییەکەی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق خۆیان لە ھاوردە کردنی کاڵای تورکی بووێرن.
-
«پەکەکە» دەست ھەبوونی لە ھێرشەکەی سەر زاخۆ ڕەت کردەوە
تهمووز 21, 2022 17:39پارتی کرێکارانی کوردستان«پەکەکە» وێڕای ڕەت کردنەوەی وتەکانی کاربەدەستانی ئانکارا لەمەڕ دەست ھەبوونی لە ھێرش کردنە سەر ناوەندێکی گەشتکاریی پارێزگای دھۆک، ڕایگەیاند: ھیچ چەکدارێکیان لەم ناوچەیە نییە.
-
لە شارەکانی بەغداو کەربەلا و نەجەف دژی تۆپبارانەکەی تورکیا خۆپیشاندان کرا
تهمووز 21, 2022 11:17وەک کاردانەوەیەک لە ھەمبەر تۆپبارانەکەی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان خۆپیشاندان لە بەردەم باڵوێزخانەی تورکیا لە عێراق و ناوەندی پێدانی ڤیزای تورکیا لە کەربەلاو نەجەف ئەنجام درا.
-
کاردانەوەی توندی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەرامبەر بە ھێرشەکەی تورکیا
تهمووز 21, 2022 10:35دوای تۆپبارانەکەی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان، بەغدا لە بەیاننامەیەکی توندوتۆڵ دا ئەو ھەنگاوەی ئیدانە کرد.
-
موقتەدا سەدر چوار خاڵی بۆ وەڵامدانەوەی ھێرشەکەی تورکیا دیاری کرد
تهمووز 21, 2022 07:34ئەو چوار خاڵەی وا «موقتەدا سەدر» سەرۆکی ڕەوتی سەدر بۆ وەڵامدانەوەی ھێرشەکانی تورکیا دیاریی کردوون بریتین لە: یەکەم: دابەزاندنی نوێنەرایەتی دیپلۆماسی لەگەڵ تورکیا دوەم:داخستنی فڕۆکەخانە و دەروازەکان لەنێوان عێراق و تورکیا سێیەم: بەرزکردنەوەی سکاڵا لە نەتەوە یەکگرتوەکان و بەرێگەی فەرمی لە زوترین کاتدا چوارەم: هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ تورکیا
-
محەمەد حەلبوسی : لەگەڵ ئەوەدا نین عێراق بکرێتە گۆڕەپانێک بۆ یەکلایی کردنەوەی ناکۆکییەکان
تهمووز 21, 2022 07:10«محەمەد حەلبوسی» سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پەیامێکدا وێڕای داواکردن لە دەوڵەتی وڵاتەکەی بو پێ و شوێنگرتنی دەستدرێژکاری و ھێرشەکانی تورکیا، ڕایگەیاند: لەگەڵ ئەوەدا نین عێراق بکرێتە گۆڕەپانێک بۆ یەکلایی کردنەوەی ناکۆکییەکان.
-
مستەفا کازمی: ئهم هێرشه دڕندانهیه ئەوە دهسهلمێنێت کهتورکیا داواکارییه بەردەوامەکانی عێراقی بە ھەند نەگرتووە
تهمووز 21, 2022 04:12مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەکاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە تۆپبارانەک ڕۆژی ڕابردووی تورکیا لەناوچەی زاحۆ ڕایگەیاند: ئهم هێرشه دڕندانهیه ئەوە دهسهلمێنێت کهتورکیا داواکارییه بەردەوامەکانی عێراقی بەھەند نەگرتووە.
-
سەرۆک کۆماری عێراق : دوبارەکردنەوەی تۆپبارانەکان پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتی و بنەمای دراوسێیەتیی باشن
تهمووز 20, 2022 17:18«بەرهەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق لە ھەڵوێستێکدا بەرامبەر بە دووبارە بوونەوەی تۆپبارانەکانی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: دوبارەکردنەوەی تۆپبارانەکان قبوڵکراو نین و پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتی و بنەمای دراوسێیەتیی باشن.
-
کۆبوونەوەى سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق و سەرۆک فراکسیۆنەکان بێ ئەنجام بوو
تهمووز 19, 2022 04:51کۆبوونەوەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان بێ ئەنجام کۆتایی هات و بڕیارە ئەم حەوتەیە جارێکى دیکە سەرۆکایەتى و فراکسیۆنەکان کۆببنەوە.