وەزیری دەرەوەی بەریتانیا: ئەوەی لە غەززە ڕوودەدات تۆقێنەرە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i446542-وەزیری_دەرەوەی_بەریتانیا_ئەوەی_لە_غەززە_ڕوودەدات_تۆقێنەرە
ئێد میلیبەند، لە کاردانەوە بە جەنایەتەکانی زایۆنییەکان وتی: بەریتانیا دەبێ هەنگاوێکی "بەبڕشتانەتر" سەبارەت بە دۆخی کەرتی غەززە بگرێتەبەر.
(last modified 2026-09-06T14:49:30+00:00 )
ئه‌یلوول 06, 2026 10:13 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی بەریتانیا: ئەوەی لە غەززە ڕوودەدات تۆقێنەرە

ئێد میلیبەند، لە کاردانەوە بە جەنایەتەکانی زایۆنییەکان وتی: بەریتانیا دەبێ هەنگاوێکی "بەبڕشتانەتر" سەبارەت بە دۆخی کەرتی غەززە بگرێتەبەر.

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان وتی: من هەر ئێستا لە کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە غەززە هاتمە دەرەوە و لەگەڵ کەسانێک لەوێدا قسەم کردووە  و با ڕاشکاوانە بڵێم ئەوەی لە غەززە ڕوودەدات بەڕاستی ترسناکە. میلیبەند وتیشی دەستڕاگەیشتن بە دەرمان بۆ نەخۆشان گونجاو نییە و ڕێگری لێدەکرێت و ئەو منداڵانەی چاوەڕێی دەرمانن بۆ ڕزگارکرانی گیانیا، لە بێ دەرمانی و بێ ئیمکاناتیدا گیانیان لە دەست دەدەن.وەزیری دەرەوەی ئینگلیز پێیداگرت: ئەم ڕاپۆرتانە ئەو ئەرکە دەخەنە سەر شانی حکومەتی بەریتانیا کە هەنگاوی زیاتر بگرێتەبەر و یەکلاکەرەوەتر  و بەبڕشتانەتر بجوڵێتەوە.