-
ھەڵاتنی ستافی نه‌خۆشخانه‌یه‌کی به‌غدا لە بەر کوشتنی نەخۆشێک
تهمووز 18, 2022 23:17سه‌رچاوه پزیشکیەکان لە بەغداوە باسی ئەوە دەکەن کە، ڕۆژی دوشه‌ممه، به‌هۆی مردنی نه‌خۆشێک له‌کاتی زیاده‌ڕۆیی کردن له‌پێدانی ده‌رمانی بێهۆشکه‌ر، سه‌رجه‌م پزیشک و کارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌یه‌کی به‌غدا هه‌ڵاتن.
-
بەرهەم ساڵح: ئێران دەورگێڕێکی سەرەکیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە
تهمووز 18, 2022 09:01بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرهەم ساڵح سەرۆکی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی ئاماژەی کردووە کە "بوونی هەزاران چەکداری پڕ چەک و راهێنراو لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بە راستی ترسناکن بۆسەر ئاسایشی ئەو ناوچەیە، وا پێوست دەکات هەموان بەیەکەوە لەسەر یەک مێز دابنیشن و گفتوگۆ بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بکەن".
-
هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆ سەر نەینەوا ، 5 کوژراوی لێکەوتەوە
تهمووز 17, 2022 17:35ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیاوە لە شاری نەینەوا کرایە ئامانج و بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا.
-
بەغدا: تورکیا ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئازادکردنی بەشە ئاوی عێراق
تهمووز 17, 2022 08:37عێراق رایدەگەیەنێت، رۆژی شەممە لە گفتوگۆیەکی نێوان وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی ئەو وڵاتە و نوێنەری ئەردۆغان، ئەنقەرە رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر زیادکردنی ئازادکردنی بەشە ئاوی عێراق لە چەند رۆژی داهاتوودا.
-
پەیامێکی نوێ لە موقتەدا سەدرەوە
تهمووز 17, 2022 08:16موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر دورۆژی رابردوو لە هەژماری خۆی لە تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: گوێڕایەڵی خودای گەورە بن و یەکڕیزیی نیشتمانیی بپارێزین و دەست لە تایفەگەری هەڵبگرن.
-
چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى داوا دەکات کورد لە یەک حەوتەدا سەرۆک کۆمار یەکلا بکاتەوە
تهمووز 16, 2022 12:34چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌کان داوا له په‌رله‌مانى عێراق ده‌کات له‌م هه‌فته‌یه‌دا رۆژێک دیارى بکه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمار‌و داواش له‌کورد ده‌که‌ن بگه‌نه ڕێکه‌وتن.
-
سەرۆکی یەکێتیی زانایانی موسڵمانی عێراق: کۆبوونوەکەی ڕیاز ھەڕەشەیە بۆ سەر عێراقییەکان
تهمووز 15, 2022 15:15سەرۆکی یەکێتیی زانایانی موسڵمانی عێراق بە دەربڕینی ئەمەی کە کۆبوونەوەکەی ڕیاز ھەڕەشە لە چل ملوێن عێراقی دەکات، داوای بەرپاکرانی دانیشتنێکی لوتکەیی کرد لە پەرلەمانی عێراق دا بۆ تاوتوێ کردنی ئەم کۆبوونەوەیە.
-
بەیاننامەی نووسینگەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە بارەی بەشداریی کازمی لە دانیشتنەکەی عەرەبستان
تهمووز 15, 2022 08:20نووسینگەی «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق بەیانیی ڕۆژی پێنج شەممە لە بەیاننامەیەک دا وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئامادە بوونی لە دانیشتنەکەی عەرەبستان، ڕوانگەکانی دەوڵەتی لە بارەی ئەو کۆبوونەوەیە ڕاگەیاند.
-
بانگێشتنی موقتەدا سەدر لە خەڵک بۆ بەشداری لە نوێژی ھەینی
تهمووز 15, 2022 07:07ڕابەری ڕەوتی سەدری عێراق وێڕای داخوازی لە لایەنگرانی بۆ بەشداریی بەربڵاو لە «نوێژی ھەینیی یەکگرتن» وتی: دەنگی ھەینی لە ھەر ناڕەزامەندییەکی دیکە بڵیندترە.
-
بەردەوامیی دەمەقڕەی ئاویی نێوان بەغداو ئانکارا
تهمووز 15, 2022 02:53لە تازەترین گۆڕانکاریی پەیوەست بە کێشەی ئاو لەنێوان عێراق و تورکیا، بڵاو بەشی میدیایی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق لە ھەژماری فەیسبوکەکەی پۆستەرێکی بڵاو کردەوە کە وا دەردەخات دەستی تورکیا ڕێگربووە لە بەردەم گەییشتنی ئاو بە عێراق لە ڕێگای داخستنی چۆمەکانی دیجلەو فۆراتەوە.