وتووێژی عەراقچی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی سعودیا و تورکیا
ئهیلوول 06, 2026 18:13 Asia/Tehran
لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا وەزیری دەرەوەی ئێران دوایین هەوڵە دیپلۆماسییەکانی لە ئاراستەی دامەزراندنی پاوەجێی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا خستە بەر باس و لێکدانەوە.
سەید عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە دوو پێوەندی تەلەفۆنی جیاجیادا لە گەڵ فەیسەڵ بن فەرحان و هاکان فیدان، وەزیرانی دەرەوەی عەرەبستان و تورکیا قسەی کرد. عەراقچی لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیانەی لەگەڵ هاوشانە سەعوودی و تورکیاییەکەی، پرسە دووقۆڵییەکان، پێشهاتەکانی ناوچەکە و دوایین هەوڵە دیپلۆماسییەکان لە ئاراستەی سەقامگیری لە ناوچەکە و نەهێشتنی نائەمنیی سەپێندراو بەسەر گەرووی هورمزی خستە بەر باس و لێکدانەوە، بەتایبەت ئەو ئاڵۆزییەی گەرووی هورموز کە سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دەسدرێژییە جەنایەتکارانەکانی ئەمریکا.