قالیباف ڕوو لە بەرپرسانی ئەمریکایی: سەردەمی وەڵامدانەوەی هاوئاست کۆتایی هاتووە
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی: زەبری قورسی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بنکەکانی ئەمریکا، ڕێبەرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی بەرەوڕووی دۆخێکی پڕ لە هیوابڕاوی و هەست بە هیچلەدەستنەهاتوویی کردۆتەوە.
محەممەد باقر قالیباف لە وتارێکدا پێش کۆبوونەوەی کراوەی ئەمڕۆ (یەکشەممە)ـی مەجلیس وتی: ئەمریکییەکان بە دڵنیاییەوە لەوە تێگەیشتوون کە سەردەمی "وەڵامدانەوەی ڕێژەیی و یەکئاست" کۆتایی هاتووە و هێرشەکانی ئێمە لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمدواییە بۆ سەر بنکە دەستدرێژکارەکان تەنیا سەرەتایەک بووە و ئەگەر تا ئێستا تێنەگەیشتوون، پێویستە پێش ئەوەی درەنگ بێت لەوە تێبگەن کە یاساکانی یارییەکە گۆڕاون و لەمەبەدوا هەر دەسدرێژییەک بۆ سەر بەرژەوەندی و ئاسایشی ئێران وەڵامێکی "خێراتر، قورستر و بەئازارتر" وەردەگرێت. قالیباف پێیداگرت کە لە دۆخێکدا کە دوژمن بە تووندتر کردنی بایکۆتەکان هەوڵی پەکخستنی زنجیرەی دابینکردنی پێداویستییەکان و لە کۆنترۆڵدەرچوونی کەرتی وزە دەدات، دروستکردنی بەستێن و پوتانسییەلی تازە بۆ کۆنترڵی زیرەکی هاوردەکردن، هاندانی بەرهەمهێنان و کەڵک وەرگرتن لە تواناکانی چینی بلیمەت، قەڵغان و بەربەستێکی بەهێزی لە بەرامبەر تەماحی بیانییەکان دروستکرد. سەرۆکی ئەرکان و جێگری ڕێکخەری ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش بە ئاماژە بەوەی کە گەلی ئێران نەتەوەیەیەکی نەدۆڕاوە، وتیشی: هەتا خەڵک لە مەیداندا بن، کەس توانای ئەوەی نییە بەسەر ئێراندا زاڵ بێت. ئەمیر دەریادار حەبیبوڵڵا سەیاری سەبارەت بە هێزمەندی و لێهاتوویی هێزە چەکدارەکان دوای جەنگی سەپێنراوی سێیەم ڕایگەیاند: ئەرکی ئێمە لە هێزە چەکدارەکاندا بەرزکردنەوەی ئاستی توانای پێشپێگرانەیە و بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ئەزموون و وانەی کە لە شەڕی سەپێندراوی ١٢ ڕۆژە، شەڕی ڕەمەزان و شەڕی هورمز فێربووین، هەوڵی زۆرمان داوە بۆ نەهێشتنی لاوازییە شیمانەییەکان و بەهێزترکردنی خاڵە بەهێزەکانمان. سەرۆکی ئەرکان و جێگری ڕێکخەری ئەرتەشی ئێران لە وەڵامی لێدوانەکانی ترامپ سەبارەت بە گەمارۆی دەریایی و ئابووریی ئێرانیش ڕایگەیاند: لە پوختەی لێدوانەکانی ترامپدا دەبینین کە بەردەوام چەندین ڕستە و قسە دووبارە دەکاتەوە، بۆ وێنە ئەوەی کە ئێران مافی خاوەندارێتیی چەکی ئەتۆمیی نییە، ئێمە هێزی دەریایی ئەوانمان کوتاوە، هێزی ئاسمانییانمان تیابردووە، دۆخی ئابوورییان خراپە، و مووچەی فەرمانبەرانیان نەداوە؛ جگە لەمانە ترامپ قسەیەکی تری پێ نییە و ئێمەش عادەتمان کردووە بەم قسەو باسانەی ترامپ. ئەمیر دەریادار سەیاری بە ئاماژە بەوەی کە سەردەم،ی ئەم چەشنە قسە و لێدوانانە لە مێژە کۆتایی هاتووە، پێیشیداگرت: ئەگەر ئەوان پیاوی مەیدان بوونایە و بەنیازی ئەوە بوون وەک ڤەنزوێلا لەگەڵ ئێمەش مامەڵە بکەن و پاشان سەرکەوتنەکەیان بکەنە جەژن، تا ئێستا هەزار جار ئەو کارەیان کردبوو؛ بەڵام خۆیان زۆر باش دەزانن کە ناتوانن بەرامبەر بە توانای جەنگاوەری، خۆڕاگری و ویست و ورەی بەرزی گەلی ئێران هیچیان لە دەست نایە.