بەردەوامی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە، کەرتی ڕۆژاوا، باشووری لوبنان و سوریا
ڕژێمی زایۆنی لە درێژەی جەنایەتەکانیدا، جارێکی دیکە شەپۆلی پەلامارەکانی بۆ سەر غەززە، کەرتی ڕۆژاوا، باشووری لوبنان و سوریا دەستپێکردووە.
میدیا خۆجێیەکانی فەلەستین باسی هێرشی ئاسمانی قورسی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززەیان کردووە. هەروەها سەرچاوە فەلەستینییەکانیش ڕایانگەیاندووە کە دەوروبەری چوارڕیانی سینافۆر" لە گەڕەکی توفاح هەڵکەتووو لە باکووری ڕۆژهەڵاتی غەززە بووەتە ئامانجی هێرشی بە گوللە هاوەنی ڕژێمی زایۆنی. سەرچاوە فەلەستینییەکان باسی زیادبوونی ژماری بریندارانی هێرشی سوپای زایۆنی بۆ سەر گەڕەکی توفاحی شاری غەززەیان کردووە بۆ ٩ کەس کە یەکێکیشیان منداڵە. پەیامنێری ئەلمەیادین لە غەززە ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی باڵاخانەی کۆمەڵە بینا بازرگانییەکەی "سەخرە"یان لە شەقامی سەڵاحەدین لە گەڕەکی توفاح بە تەواوەتی ڕوخاندووە. سەرچاوە خۆجێییەکانی فەلەستین هەروەها ڕایانگەیاند کە هێزی داگیرکەری زایۆنی هێرشیان کردۆتە سەر شارۆچکەی "بەیت عەوا" لە ڕۆژاوای "دۆرا" لە باشووری ئەلخەلیل. کەناڵی "قودس ئەلئیخباریە"یش هەواڵی هێرشی سەربازانی زایۆنی بۆ سەر ناوچەی "بێئر قەوزا" لە شارۆچکەی بەیتا لە باشووری نابلوسیان بڵاو کردەوە. هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی هێرشیان کردە سەر گەڕەکی "نەقار"ـیش لە شاری قەلقیلیەی کەرتی ڕۆژاوا. سەرچاوە لوبنانییەکانیش رایانگەیاندووە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی چەندین جار هێرشیان کردۆتە سەر شارۆچکەی "ئەلقەنتەرە" لە باشووری لوبنان. ڕژێمی زایۆنی لە درێژەی دەستدرێژییەکانی بۆ سەر خاکی لوبنان، شارۆچکەی "تەلووسە"ی باشووری لوبنانیشی بۆردومان کردووە. پەیامنێری ئەلمەیادینیش لە باشووری لوبنانەوە ڕایگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی ناوچەکانی "وادی ئەسلووقی" و "زۆتەری ڕۆژهەڵات"لە باشووری لوبنانـیان بۆردومان کردووە. هەروەها شارۆچکەی "کفەر ڕومان" لە باشووری لوبنانیش لە لایەن تۆپخانەی ڕژێمی زایۆنییەوە کرایە ئامانج. لەلایەکی دیکەوە سەرچاوە میدیاییەکان ڕایانگەیاندووە: فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی شارۆچکەی مەنسووری و بەرزاییەکانی ناوچەی "عەلی ئەتاهر"ـیان لە باشووری لوبنانیان بۆردومان کرد. میدیاکانی سوریایش ڕایانگەیاند کە ئێوارەی ڕۆژی شەممە هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی ٦ تۆپیان بەرەو دەوروبەری شارۆچکەی "ڕەفید" تەقاندووە کە لە دەڤەری باشووریی قونەیتەرەدایە هەڵکەوتوو لە باشووری ڕۆژاوای سووریا. هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر سووریا لە سایەی بێدەنگی حکوومەتی کاتیی جۆلان ئەنجام دەبێ و بووەتە هۆی نیگەرانیی خەڵکی سووریا.