کوژرانی زیاتر لە ١٠٠ بەکرێگیراوی سەعوودی لە تێکهەڵچوونەکانی شاری تەعزی یەمەن
سەرچاوەکانی هەواڵ باسی کوژرانی لانیکەم ١٠٥ بەکرێگیراو و میلیشیای سەر بە سعودیایان کردووە لە تێکهەڵچوونەکانی تەعزدا.
میلیشیاکانی سەر بە سعودیا کوژرانی ژمارێکی زۆر لە ئەندامانی خۆیان لە شەڕی دژ بە هێزەکانی یەمەن لە بەرەی تەعز پشتڕاست کردەوە. بەگوێرەی سەرچاوە مەیدانییەکان، ژمارەی کوژراوانی میلیشیاکانی سەر بە سعودیا دوابەدوای هێرشە مووشەکییەکان و بۆسەی هێزەکانی سوپای یەمەن تەنیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا گەیشتووەتە زیاتر لە ١٠٥ کەس. ئەم هێرشانە کە لە ڕۆژئاوا و باشووری تەعز و باشووری حودەیدە (کەناراوەکانی ڕۆژاوای یەمەن) ڕوویانداوە، بوونەتە هۆی برینداربوونی دەیان کەسیش. ژێدەرە هەواڵییەکان بڵاویان کردەوە کە هێزە چەکدارەکانی یەمەن بە مەبەستی داخستنی ڕێگاکانی دابینکەری پێداویستیی بەکرێگیراوانی سەعوودی نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەستیان گرتووە بە سەر هەر دوو ناوچەی "مەکازمە" و "عەکاد".