سەندێرز: هەر ئێستا دەبێ کۆتایی بێنین بە شەڕی دژی ئێران
سناتۆری سەربەخۆی ئەمریکایی وێڕای ئاماژە بە دۆخی خراپی ئابووریی خەڵکی وڵاتەکەی وتی: شەڕی نایاسایی ئەمریکا لە دژی ئێران دەبێ هەر ئێستا کۆتایی پێبێت.
بێرنی سەندێرز، سناتۆری سەربەخۆی ئەیالەتی وێرمۆنت، جەختی کرد: شەڕی نایاسایی و کارەساتبارانەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە دژی ئێران نەک هەر هەزاران قوربانی لێکەوتووەتەوە، بەڵکو ئابووریی ئەم وڵاتەیش تەواو تیا دەبات. سەندێرز بە ئاماژە بە بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی لە ئەمریکادا وتی: مامناوەندی نرخی بەنزین لە ئەمریکا لە پشووی کۆتایی هەفتەی ڕۆژی کرێکاردا هەرگیز بۆ هەر گاڵۆنێک لە ٤ دۆلار زیاتر نەبووە . بەڵام ئەمڕۆ ٤.١٥ دۆلارە! سناتۆری سەربەخۆی ئەمریکایی لە کۆتاییدا وتیشی: ئێمە دەبێت هەر ئێستا کۆتایی بەم شەڕە بهێنین. ترەمپ کە بە بەڵێنی کۆتاییهێنان بە شەڕە بێکۆتاکان هاتە سەر دەسەڵات، ئێستا ڕووبەڕووی شەپۆلێکی ڕەخنەی ڕوولەپەرە بووەتەوە سەبارەت بە شەڕی ئێران و ئەم شەڕە نەک هەر گورزێکی کوشندەی ئابووری لە ئەمریکا داوە، بەڵکو ڕادەی دڵخوازبوونی ترامپ لە سەرانسەری وڵاتی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمکردووەتەوە.