-
وەزارەتی دەرەوەی عێراق باڵوێزی تورکیا لە بەغدای بانگ کرد
نیسان 19, 2022 10:08وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە سەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ئەم وڵاتە باڵوێزی تورکیا لە بەغدای بانگ کرد و یاداشتێکی ناڕەزایەتیی دایە.
-
دەوڵەتی عێراق ھێرشەکانی تورکیای ئیدانە کرد
نیسان 19, 2022 13:35سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراق راگه‌یه‌ندراوێکی له‌باره‌ی هێرشه‌کانی سوپای تورکیا بۆسه‌ر ناوچه سنوریه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بڵاوکرده‌وه و جەختی کرد: ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌که‌ی تورکیا قبوڵکراو نییه و عێراق ره‌تی ده‌کاته‌وه خاکه‌که‌ی ببێته گۆڕه‌پانێک بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ململانێکان، هه‌روه‌ها نابێت لە خاکی عێراقیشه‌وه هێرشبکرێته سه‌ر وڵاتانی دراوسێ.
-
یه‌کێتی و چوارچێوه‌ی ھه‌ماھه‌نگی و ھاوپه‌یمانی عه‌زم له به‌غدا کۆبوونه‌وه
نیسان 19, 2022 07:18لایه‌نه‌کانی به‌شداربوی کۆبوونه‌وه‌که جه‌ختیان له گرنگی به‌رده‌وامی ھه‌وڵه‌کان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رچه‌یه‌ک بۆ ته‌نگه‌ژه سیاسییه‌کان کرده‌وه.
-
لەسەر ھێرشەکانی تورکیا ، فراکسیۆنی یەکیەتی داوای ھەڵوێستی پەرلەمانی عێراق دەکات
نیسان 18, 2022 18:43فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، هەڵوێستی خۆی لەبارەی لەشکرکێشی ئەمجارەی تورکیا بۆ نێو خاکی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات و بەپێویستی دەزانێت، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵوێستی هەبێت.
-
بەرھەم ساڵح و ئیرج مەسجدی جه‌ختیان له سەر پێویستیی بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی عێراق و ئێران کردەوە
نیسان 18, 2022 12:51سەرۆک کۆماری عێراق ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه پێشوازیکرد له ئیرج مەسجدی، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی و بەگرنگییەوە باسی لە پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی نێوان هەردو وڵات و گەلی دۆست کرد.
-
پەرلەمانتارێکی چوارچێوەی هەماهەنگی: گفتوگۆی لایەنەکان دەستپێدەکاتەوە
نیسان 18, 2022 12:11پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان رایدەگەیەنێت، هاوپەیمانییەکەیان بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ دۆزینەوەی دەرچەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە چەقبەستویی سیاسی و دوای دوایین دەستپێشخەریی چوارچێوەی هەماهەنگیش، چاوەڕێ دەکرێت گفتوگۆ سیاسییەکان دەستپێبکەنەوە.
-
کۆمەڵ و عەسائیبی ئەهلی حەق لە بەغدا کۆبوونەوە
نیسان 18, 2022 04:33لە بەغدا شاندێکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لەگەڵ مەکتەبی سیاسی عەسائیبی ئەهلی حەق کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا شاندی کۆمەڵ، ئاماژەیان بەوەکردووە، "خەڵکی هەرێم باجی زۆری حوکمڕانێتی خراپی لە هەرێم داوە".
-
بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق:هەرێم بڕیاریداوە نەوت رادەستی بەغدا نەکات
نیسان 18, 2022 02:05 بەرپرسێکی پێشووی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت "بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بۆمبێکە بۆ حکومەتی هەرێم و لە هەر ساتێکدا بێت دەتەقێتەوە".
-
دەربڕینی سەرسامیی لە بێدەنگیی حکومەتی عێراق بەرامبەر سەفەری بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتانی دراوسێ
نیسان 17, 2022 16:32سیاسەتوانێکی سەربەخۆی عێراقی لەبێدەنگی حکومەتی مستەفا کازمی بەرامبەر سەفەری کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتانی دراوسێی عێراق، سەرسامیی خۆی دەربڕی.
-
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق : دەمانەوێت نەوت سودی بۆ تەواوی هاوڵاتیان هەبێت
نیسان 17, 2022 02:19وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگه‌یاند تا ئێستا هەرێم کاتی کۆبونەوەی دووەمی له‌سه‌ر پرسی نه‌وت دیاری نەکردوە، وتیشی که هاوڵاتیانی هەرێم دڵنیا دەکەنەوە کە دەیانەوێت نەوت لە سەرانسەری عێراق دا سودی بۆ تەواوی هاوڵاتیان هەبێت.