بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق:هەرێم بڕیاریداوە نەوت رادەستی بەغدا نەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i407155-بریکاری_پێشووی_وەزارەتی_دارایی_عێراق_هەرێم_بڕیاریداوە_نەوت_رادەستی_بەغدا_نەکات
‌ بەرپرسێکی پێشووی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت "بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بۆمبێکە بۆ حکومەتی هەرێم و لە هەر ساتێکدا بێت دەتەقێتەوە".
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 18, 2022 02:05 Asia/Tehran
  • بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق:هەرێم بڕیاریداوە نەوت رادەستی بەغدا نەکات

‌ بەرپرسێکی پێشووی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت "بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بۆمبێکە بۆ حکومەتی هەرێم و لە هەر ساتێکدا بێت دەتەقێتەوە".

فازڵ نەبی، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق بە کەناڵی ئێن ئاڕ تی راگەیاند "شاندەکەی هەرێم بۆ قسەکردن لەبارەی نەوتەوە نەچوونەتە بەغدا و بۆ بابەتی غازی هەرێم چوون، شاندەکە بڕیاری یەکلاییکەرەوەی خۆیان داوە کە نەوت رادەست ناکەن".

لەبارەی دۆسیەی نەوتیشەوە رایگەیاند "ئەو بڕیارەی دادگای فیدڕاڵی داویەتی بۆمبێکە بۆ هەرێم و لە هەرساتێکدا بێت دەکرێت بتەقێتەوە".

ناوبراو لەبارەی ئەو رێکارانەی عێراق دەتوانێت بیگرێتەبەر ئاماژەی بەوەکرد، عێراق بەدەر لە هەرێم لە رێگای تورکیاوە دەتوانێت گرفت بۆ هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دروست بکات.