ئۆپەراسیۆنی سزاداەرانەی سپای پاسداران دژی بنکەی ئەمریکایی ئەزرەق لە ئۆردۆن
ناوەندی ڕاگەیاندنی سپای پاسداران بڵاوی کردەوە کە ئ هێزی ئاسمانیی سپا ۆپەراسیۆنێکی سزادەرانەی دژی بنکەی ئەمریکایی ئەزرەق لە لە ئوردن ڕاگەیاند ئەنجام داوە، ئەم بنکەیە شوێنی سەقامگیربوون و ئامادەکارییە بۆ فڕۆکە جەنگییە ئەمریکاییەکانی F-35 و F-16 و F-15. ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزیش ڕایگەیاندووە کە سەربازانی ئەمریکایی لە هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئۆردۆن زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی سپای پاسداراندا هاتووە: سوپای تێرۆریست و دەستدرێژکاری دۆڕاوی ئەمریکا لە ڕووی هیوابڕاوییەوە هێرشی کردە سەر چەند کەشتییەکی نەوتی _ بازرگانی ئێرانی ئیسلامی. هەربۆیە هێزی ئاسمانی سپای پاسداران لە ئۆپەراسیۆنێک بۆ سزادانی دەستدرێژکار، بنکە سەربازییەکەی ئەمریکا لە ئۆردۆنی دایە بەر هێرشێکی مووشەکیی قورس. لەم ئۆپەراسیۆنەدا بۆ سزادانی دەستدرێژکار، مووشەکی بالیستیک لەدژی شوێنی ڕاگرتن و ئامادەکاری بۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف ٣٥ و ئێف ١٦ و ئێف ١٥ی ئەمریکی بەکارهێنرا و زیانێکی زۆریش بەر دوژمن کەوت. سەرچاوە خۆجێییەکانیش وێنە و گرتەکانی دابارینی مووشەکی ئێرانی بە کڵاڤۆکی هێشووییەوە بەسەر تیرۆریستانی ئەمریکایی لە ناوچەی "عەقەبە"ی ئوردن و تێکشکانی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی هێزی ئەمریکاییان بڵاوکردەوە.کەناڵی ١٣ی ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند: هێرشە مووشەکییە بەرفراوانەکەی ئێران گەورەترین هێرشە لە دوای ئاگربەستەوە. ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزیش ڕایگەیاندووە: سەربازانی ئەمریکایی لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئۆردۆن زیانی زۆریان بەرکەوتووە. هەروەها سەرچاوەیەکی ئۆردۆنیش ڕایگەیاندووە: ژمارەیەکی زۆر سەربازی برینداری ئەمریکایی خەریکە دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانەی دێرمشتاین لە ئەڵمانیا و بەشێک لەو سەربازانە برینەکانیان کارییە. هەروەها سەرچاوە عەرەبییەکان لەوان سابرین نیوز باسی لە هێرشی مووشەکیی ئێران بۆ سەر بەحرەین و کوەیتیان کردووە. به پێی ڕاپۆرتەکان، بنکە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە بەحرەین ئامانجی هێرشی مووشەکی و درۆنیی بەربڵاوی ئێران بوون.