تیمی تەکنەلۆجیای سنە میدالیای زێڕی لە پێشبڕکێی جیهانی AI بەدەستهێنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i446612-تیمی_تەکنەلۆجیای_سنە_میدالیای_زێڕی_لە_پێشبڕکێی_جیهانی_ai_بەدەستهێنا
تیمی تەکنەلۆجیای سنە لە پارێزگای کوردستانەوە بە پڕۆژەی "چاودێریی پیسبوونی ئاو و ئالوودەیی گەڕۆک لەسەر بنەمای زیرەکی دەستکرد"، میدالیای زێڕی پێشبڕکێی داهێنانەکانی جیهانی زیرەکیی دەسکردی ئەمریکای بەدەستهێنا.
(last modified 2026-09-09T13:12:42+00:00 )
ئه‌یلوول 09, 2026 16:40 Asia/Tehran
  • تیمی تەکنەلۆجیای سنە میدالیای زێڕی لە پێشبڕکێی جیهانی AI بەدەستهێنا

تیمی تەکنەلۆجیای سنە لە پارێزگای کوردستانەوە بە پڕۆژەی "چاودێریی پیسبوونی ئاو و ئالوودەیی گەڕۆک لەسەر بنەمای زیرەکی دەستکرد"، میدالیای زێڕی پێشبڕکێی داهێنانەکانی جیهانی زیرەکیی دەسکردی ئەمریکای بەدەستهێنا.

ئەم پێشبڕکێیە کە لە دڵی تەکنەلۆژیای جیهان، " سلیکۆن وەلی"ی ئەمریکا بەڕێوەچوو، میواندارەتیی زیاتر لە ١٢٤٠ بەشداربوو و ٨٤٠ تیمی بلیمەتی کرد لە ٤١ وڵاتی جیهانەوە.

پرۆژەکەی توێژەران و داهێنەرانی ئێران بە ناوی "چاودێریی پیسبوونی ئاو و ئالوودەیی گەڕۆک لەسەر بنەمای زیرەکی دەستکرد" نمایشکرا و توانی سەرسامی و سەرنجی دەستەی داوەرانی نێودەوڵەتی بۆ خۆی ڕابکێشێت بەهۆی وردبینی، داهێنان لە چاودێریکردنی هاوکاتی هۆکارەکانی کەشوهەوا و ژینگەیی، بەکارهێنرانی ئاسان، نەهێشتنی پێویستی بە هێزی مرۆیی، و توانای بڕیاردانی ئۆتۆماتیکی، و... لە کۆتاییدا بەرزترین پلە و میدالیای زێڕی لەم پێشبڕکێیەدا بەدەستهێنا.