-
بانگێشتنی باڵوێزی ئێران بۆ ئامادە بوون لە پەرلەمانی عێراق
ئادار 16, 2022 14:55جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق باسی بانگێشتنی باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ئامادە بوون لە کۆبوونەوەی داھاتووی پەرلەمانی کرد.
-
بەرھەم ساڵح: تاوانەکەی ھەڵەبجە ھێمای کوێرەوەریی کوردان و تەواوی جەماوەری عێراقە
ئادار 16, 2022 11:23سەرۆک کۆماری عێراق بە بۆنەی ساڵگەڕی کیمیابارانی ھەڵەبجە ڕایگەیاند: ئەم تاوانە ھێمای کوێرەوەریی کوردان و تەواوی جەماوەری عێراقە.
-
ڕاگەیەندرانی ناوی پاڵێوراوانی پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق
ئادار 16, 2022 09:11سکرتاریەتی پەرلەمانی عێراق ناوی ٤٠ پاڵێوراوی پەسەندکراوی پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی ئەم وڵاتەی بڵاو کردەوە.
-
ھێرشی دووبارەی سەر کاروانی ئەمریکا لە عێراق
ئادار 16, 2022 07:44سەرچاوە میدیاییەکان باسی ھێرشی سەر کاروانێکی پێداویستییەکانی ئەمریکا لە سەلاحەددینی عێراقیان کردووە.
-
بنکەکەی موساد لە ھەولێر مەکۆی ڕاکێشانی دەست و پێوەند بۆ تیرۆر کردنی پسپۆڕە ناڤۆکییەکانی ئێران بوو
ئادار 16, 2022 06:08سەرۆکی یەکێتیی زانایانی موسڵمان لە پارێزگای دیالەی عێراق ڕایگەیاندووە کە بنکەکەی موساد لە ھەولێر مەکۆی ڕاکێشانی دەست و پێوەند بوو بۆ تیرۆر کردنی فەرماندەرانی حەشدی شەعبی و پسپۆڕە ناڤۆکییەکانی ئێران.
-
پەرەسەندنی ناڕەزامەندییەکان بەرامبەر بە سەرمایەنانەوەی عەرەبستان لە باشووری عێراق
ئادار 15, 2022 14:46دژایەتی لەگەڵ سەرمایەنانەوەی عەرەبستان لە باشووری عێراق سەرباری ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە ھەل و مەرجی ئابووری و ھەژاری لە پارێزگای موسەننا لە باشووری ئەم وڵاتە پەرەی سەندووە.
-
باڵوێزی ئێران لە عێراق: ئێران ئەوەی پێ قەبووڵ ناکرێت کە کوردستانی عێراق ببێتە بنکەی ڕژێمی زایونی دژی ئاسایشتی ئێران
ئادار 15, 2022 14:13باڵوێزی ئێران لە عێراق وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەوەی پێ قەبووڵ ناکرێت کە ھەرێمی کوردستانی عێراق ببێتە بنکەی ڕژێمی زایونی دژی ئاسایشتی ئێران و عێراق.
-
مەسجیدی: ئێران لە ڕێککەوتنی نێوان چوارچێوەی ھەماھەنگی و ڕەوتی سەدر پشتیوانی دەکات
ئادار 15, 2022 11:30باڵوێزی ئێران لە عێراق وتی: تاران لە ڕێککەوتنی نێوان «چوارچێوەی ھەماھەنگی» و ڕەوتی سەدرو ھەروەھا کۆتلە سیاسییەکانی دیکەی عێراق پشتیوانی دەکات.
-
نوێنەرێکی عێراقی: دەوڵەت دەبێ وەڵامدەرەوەی ئامادە بوونی زایونییەکان لە ھەولێر بێت
ئادار 15, 2022 10:43نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق بە دەربڕینی ئەمەی کە گومان لە بوونی زایونییەکان لە شاری ھەولێری ھەرێمی کوردستان دا نییە، وتیشی: سەرۆک وەزیرانی عێراق دەبێ وەڵامدەرەوەی بوونی موساد لە ھەولێزدا بێت.
-
کرانە ئامانجی کاروانێکی ھاوکارییەکانی ئەمریکا لە عێراق
ئادار 15, 2022 08:34سهرچاوهیهکی ئاسایشتی له پارێزگای بهسرهی عێراق رایگهیاند: بهیانیی ئهمڕۆ سێشهممه بۆمبێکی چێندراو بهکاروانێکی هاوکاریی هێزهکانی ئهمریکادا تهقیهوهو لهئێستاشدا هێزێکی زۆری ئاسایشتی گهیشتونهته شوێنی روداوهکه و لێکۆڵینهوهیان لهوبارهیهوه دهست پێ کردووه.