-
شیاوەتیی ھۆشیار زێباری بۆ سەرۆک کۆمارەتیی عێراق ڕەت کرایەوە
شوبات 13, 2022 08:59دادگەی فیدراڵی عێراق شیاوەتیی «ھۆشیار زێباری»ی پاڵێوراوی پارتی دیموکراتی کوردستانی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمارەتی ڕەت کردەوە.
-
عەلاوی لە بارەی پێکھاتنی دەوڵەتێکی لاواز لە عێراق دا وشداریی دا
شوبات 13, 2022 04:52«ئەیاد عەلاوی» ڕابەری ھاوپەیمانیی «وەتەنیە» و سەرۆکی بەرەی نیشتیمانیی «مەدەنیە»ی عێراق وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ئەم وڵاتە لە بەر ناکۆکییە سیاسییەکان بووەتە ھۆی پێکەنینی خەڵکانی جیھان، لە بارەی پێکھاتنی دەوڵەتێکی لاواز لەم وڵاتەدا وشداری دا.
-
یەکگرتوویی ڕەوتە سیاسیەکان ، پێش مەرجی پێکهێنانی حکومەت لە عێراق
شوبات 12, 2022 15:30ئەندامی هاوپەیمانی ئەلفەتحی عێراق ڕایگەیاند بە بێ یەکگرتنی ئەنجومەنی هاوئاهەنگی و ڕەوتی سەدر هیچ حکومەتێک لەو وڵاتە دا پێک نایەت .
-
عێراق داوای لەهاوڵاتیانی کرد ئۆکرانیا جێبهێڵن
شوبات 12, 2022 15:11وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، بەهۆی ئەو دۆخە ئاڵۆزەی لە ئۆکرانیا دروستبوە داوا لەهاوڵاتیانی عێراق دەکەن ئەو وڵاتە جێبهێڵن، هەروەها داواش لەسەرجەم عێراقییەکان دەکەن لەم کاتەدا گەشت بۆ ئۆکرانیا ئەنجام نەدەن.
-
حەکیم: ئەگەر بەرژەوەندیی گشتی زاڵ ببێ، ھەلی چارەسەریی قەیرانی عێراق دەڕەخسێت
شوبات 10, 2022 05:45«عهممار حهكیم» سهرۆكی هاوپهیمانیی هێزهكانی دهوڵهت ڕۆژی چوارشهممه رایگهیاند: دهكرێت قهیرانی سیاسی چارهسهر بكرێت ئهگهر خواستی چارهسهركردن ههبێت و بهرژهوهندی گشتی زاڵ بێت بهسهر ههر بهرژهوهندیهكی دیكهدا.
-
دەستپێشخەریی چوارچێوەی هەماهەنگیی شێعەکانی عێراق بۆ دەرباز بوون لە چەقبەستویی سیاسی
شوبات 10, 2022 05:28بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی چەقبەستویی سیاسیی عێراق و دەرهێنانی لەدۆخی بۆشایی دەستوری چوارچێوەی هەماهەنگی دەستپێشخەرییەک پێشکەش دەکات و داوا دەکات هەرچی زووتر کوتلەی زۆرینە رێکارەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران یەکلابکاتەوە.
-
دادگای باڵا وادەی پێداچوونەوە بە دۆسیەكەی هۆشیار زێباریی دیاری كرد
شوبات 10, 2022 05:14دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق وادەی پێداچوونەوە بەو سكاڵایەی دیاریی کرد کە دژ بە پەسەندكردنی كاندیدی هۆشیار زێباری تۆماركراوە.
-
ھێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی عێراق بۆ سەر بنکەی داعش حەوت کوژراوی لێ کەوتەوە
شوبات 09, 2022 12:16ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە باسی کوژرانی حەوت چەکداری تیرۆریستی داعشیان کرد لە باکووری ئەم وڵاتە.
-
بەرھەم ساڵح لە نامەیەک دا بۆ دادگەی فیدراڵی عێراق داوای دیاری کرانی چارەنووسی خۆی کرد
شوبات 09, 2022 07:21سەرۆک کۆماری عێراق لە نامەیەک دا بۆ دادگەی فیدراڵی ئەم وڵاتە وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە یاسای بنەڕەتی وڵات بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی فەشەلە، داوای دیاری کرانی چارەنووسی خۆی کرد بۆ بەردەوام کردنی ئەرکەکانی ھەتا کاتی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تازە.
-
سەرۆكایەتی پهرلهمانی عێراق دهرگای خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی سهرۆك كۆمار كردهوه
شوبات 08, 2022 14:00سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ جاری دووھهم دهرگای خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی سهرۆك كۆمار كردهوه، بۆئەو مەبەستەش لە سبەینێ چوارشەممەوە فۆڕمی خۆكاندیدكردن بڵاودەكرێتەوە و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.