-
تەقینەوەی بۆمبا لە سەر ڕێگای کاروانی لۆجیستیکی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا لە باشووری عێراق
ئهیلوول 03, 2020 22:17میدیاکانی عێراق شەوی ھەینی باسی تەقینەوەی بۆمبایەکیان کرد لە سەر ڕێگای پەڕینەوەی کاروانی لۆجیستیکی ھاوپەیمانیی ئەمریکا لە پارێزگای «زیقاڕ» لە باشووری عێراق.
-
کەوتنی موشەک لە بینای کۆمپانیای ئاسایشتیی بریتانیا لە بەغدا
ئهیلوول 04, 2020 01:35سەرچاوە ئاسایشتییەکانی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە ڕایانگەیاند: کۆمپانیایەکی ئاسایشتیی بریتانیا لە بەغدا کەوتە بەر شاڵاوی موشەکی کاتیۆشا.
-
وتەبێژی کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق: خۆڕاگریی وەڵامی دڕندەکارییەکانی عەرەبستان لە عێراق دا دەداتەوە
ئهیلوول 04, 2020 01:17وتەبێژی سەربازیی کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق وتی: خۆڕاگریی عێراق وەڵامی دڕندەکارییەکانی ڕژێمی سەعودی لە عێراق دا دەداتەوە.
-
جەختی نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق لە سەر کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی
ئهیلوول 04, 2020 00:40کۆمەڵێک لە نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق داوای ڕاپەڕێندرانی پەسەند کراوەی پەرلەمانی ئەم وڵاتەیان کرد لە بارەی وەدەرنانی ھێزەکانی ئەمریکی لە وڵات.
-
حەکیم: چارەسەریی ناکۆکییەکانی نێوان بەغداو ھەولێر پێویستی بە لێبڕانێکی سیاسییە
ئهیلوول 03, 2020 17:46«سەیید عەممار حەکیم» ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتبمانی و ھاوپەیمانیی عێراقیون، شەوی پێنج شەممە لە دیداری «لاھور شێخ جەنگی» ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ڕایگەیاند: چارەسەریی ناکۆکییەکانی نێوان بەغداو ھەولێر پێویستی بە لێبڕانێکی سیاسی و ئاسانگیریی ھەردووک لایە بۆ وەدی دابین کرانی بەرژەوەندیی گشتی.
-
ھێرشی داعش بۆ سەر بنکەی ھێزەکانی سنووروانیی عێراق لە سەرسنووری عەرەبستان
ئهیلوول 03, 2020 17:18لە ھێرشی بەرماوەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش بۆ سەر بنکەی سنووروانیی ھێزەکانی عێراق لە ناوچەی عەڕعەڕ ھاوسنوور لەگەڵ عەرەبستان، دوو لەشکریی عێراقی کوژران و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
-
مەکرۆن:سوربووم سەردانی بەغدا بکەم بۆ ئەوەی جەخت لە دۆستایەتیی نێوان هەردوو وڵات بکەمەوە
ئهیلوول 02, 2020 23:29ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەش دا لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: سوربووم سەردانی بەغدا بکەم بۆ ئەوەی جەخت لە دۆستایەتیی نێوان هەردوو وڵات بکەمەوە.
-
نێچیرڤان بارزانی و عەممار حەکیم چاویان بە یەکتر دەکەوێت
ئهیلوول 02, 2020 23:02نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتبمانی لە بەغدا چاویان بە یەکنر دەکەوێت و پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختە تاوتوێ دەکەن.
-
مەکرۆن بۆ نێچیرڤان بارزانی: لە سەردانی داهاتووم بۆ عێراق، خۆشحاڵ دەبم سەری هەولێریش بدەم
ئهیلوول 02, 2020 22:36ڕۆژی چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا چاوی کەوت بە ئێمانۆئێل مەکرۆنی سەرۆک کۆماری فەرەنساو بە ھەردووکیانەوە جەختیان لە بەردەوامیی ھاوکارییەکانی نێوان پاریس و ھەولێر کردەوە.
-
سەردانەکەی مەکرۆن بۆ عێراق و ھەوڵدان بۆ گەورە کردنەوەی ڕۆڵی فەرنسا لە ڕۆژئاوای ئاسیا
ئهیلوول 02, 2020 20:50فەرەنسا لەماوەی یەک مانگی ئەم دواییە لە ئاراستەی گەورەکردنەوەو پەرە پێ دانی ڕۆڵی خۆی لە ئاڵ و گۆڕەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا، حم و جوڵێکی دیپلۆماسیانەی لە قەواخی گەشتەکانی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە بۆ لوبنان و عێراق دەست پێکردووە.