جەختی نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق لە سەر کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i385981-جەختی_نوێنەرانی_پەرلەمانی_عێراق_لە_سەر_کشانەوەی_ھێزەکانی_ئەمریکی
کۆمەڵێک لە نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق داوای ڕاپەڕێندرانی پەسەند کراوەی پەرلەمانی ئەم وڵاتەیان کرد لە بارەی وەدەرنانی ھێزەکانی ئەمریکی لە وڵات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 04, 2020 00:40 Asia/Tehran
  • جەختی نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق لە سەر کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی

کۆمەڵێک لە نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق داوای ڕاپەڕێندرانی پەسەند کراوەی پەرلەمانی ئەم وڵاتەیان کرد لە بارەی وەدەرنانی ھێزەکانی ئەمریکی لە وڵات.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلعالەم، «موحەممەد کەریم» نوێنەری فراکسیۆنی «ئەلسادیقون» لە پەرلەمانی عێراق داوای لە دەوڵەت کرد کە لە دانوستانەکانی لەگەڵ لایەنی ئەمریکی، واشێنگتۆن ناچار کات ڕێز لە سەروەری ئەم وڵاتە بگرێت و ھێزەکانی بکشێنێتەوە.

«ئەحمەد ئەسەدی» نوێنەری ھاوپەیمانیی «ئەلفەتح»یش ڕایگەیاند: ئەم ھاوپەیمانییە نەیارەتیی خۆی لەگەڵ مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق بە ئاگاداریی «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە گەیاندووە.

«حەسەن جنابی» نوێنەری ھاوپەیمانیی «عێراقیون»یش وتی: دانوستانی بەغداو واشێنگتۆن ناتوانێ ڕێگر بێت لە بەردەم ڕاپەڕێندرانی پەسەند کراوەی پەرلەمانی عێراق لە بارەی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی.

جێگای ئاماژەیە«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق دوای سەردانەکەی ئەم دواییەی بۆ ئەمریکا، بە گێڕانەوە لە «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە لەشکریانی ئەمریکی ھەتا سێ ساڵی دیکە لە عێراق دەکشێنەوە.